حوسنى موباره‌ك و كورِهكانى دادگایی ده‌كرێن
به‌تۆمه‌تى كوشتنى خۆپیشانده‌ران و خراپ به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵات، برِیاره هه‌فته‌ى داهاتو سه‌رۆكى پێشوى میسر و هه‌ردوو كورِهكهى له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده ده‌بن بۆ لێكۆڵینه‌وه.
ئهمرِۆ پێنج شه‌ممه، كه‌ناڵى فه‌رمى ته‌له‌فزیۆنى میسرى بڵاوى كرده‌وه: هه‌ریه‌ك له \"حوسنى موباره‌ك\""ـى سه‌رۆكى پێشوى میسر و هه‌ردوو كورِهكهى بۆماوه‌ى 15 رِۆژ ده‌ستبه‌سه‌ركراون به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌بونیان له رِۆژى سێ شه‌ممه‌ى داهاتودا له‌به‌رده‌م دادگای میسر به‌تۆمه‌تى كوشتنى خۆپیشانده‌ران و خراپ به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵات و ئه‌نجامدانى گه‌نده‌ڵى.
لهكاردانهوهكیدا به‌رامبه‌ر دادگایی كردنیان، گروپی گه‌نجانى میسرى خۆپیشانده‌ر، پێشوازیان له‌و برِیاره كردن و رِایانگهیاند: دادگایی كردنى حوسنى موباره‌ك و كورِهكانى به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر سه‌روه‌رى یاسا و گه‌یشتنى تاوانباران به سزاى یاسایی خۆیان.
شایانى باسه، حوسنى موباره له ساڵى 1981 بۆته چواره‌م سه‌رۆك كۆمارى میسر و له 11ـى فێبرایه‌ری ئه‌مساڵدا به‌هۆى به‌رده‌وامى خۆپیشاندانه‌كان و نارِهزاییهكان دژى، ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه، و ئێستاش به‌تۆمه‌تى كوشتنى خۆپیشانده‌ران و گه‌نده‌ڵى ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و برِیاره هه‌فته‌ى داهاتو دادگایی بكرێت، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین سه‌رۆكى عه‌ره‌بیه كه دادگایی بكرێت له‌سه‌ر كوشتن و گه‌نده‌ڵى و خراپ به‌كارهێنانى پۆسته‌كه‌ى.
سه‌رچاوه/ئه‌لجه‌زیره ، ویدیپیدیا"
