وڵاتانى كه‌نداو داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌رۆكى یه‌مه‌ن ده‌كه‌ن
ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه، به‌مه‌به‌ستى كۆتایی هێنان به كێشه‌ى ئه‌و وڵاته و قایل كردنى خۆپیشانده‌ران، وڵاتانى كه‌نداو داوا له سه‌رۆكى یه‌مه‌ن ده‌كه‌ن پۆسته‌كه‌ى رِاده‌ستى جێگره‌كه‌ى بكات و ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه.
وڵاتانى كه‌نداوى عه‌ره‌بی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كیان پێشكه‌شی \"عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح\""ـى سه‌رۆكى یه‌مه‌ن كردوه به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ئه‌و وڵاته و ده‌بازبون له ته‌نگژه، له ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌دا داواكراوه سه‌رۆكى یه‌مه‌ن پۆسته‌كه‌ى رِاده‌ستى جێگره‌كه‌ى بكات و حكومه‌تێكى كاتى رِابگه‌ێنن تا كاتى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
له‌كاردانه‌وه‌یشیدا بۆ ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ى وڵاتانى كه‌نداو، سه‌رۆكى یه‌مه‌ن سه‌ره‌تا پێشوازى له‌و برِیاره كرد و پاشان لێی پاشگه‌ز بۆوه.
شایانى باسه ماوه‌ى زیاتر له مانگێكه خۆپیشاندان له وڵاتى یه‌مه‌ن ده‌ستى پێكردوه به‌مه‌به‌ستى گۆرِینى رِژێمى وڵاته‌كه‌یان و له‌كارلادانى سه‌رۆكى یه‌مه‌ن كه‌ماوه‌ى زیاتر له 30 ساڵه سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و وڵاته ده‌كات."
