ئۆباما خۆى بۆ خولێَكى تر‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكا كاندید ده‌كات
گوڵان/س.م
سه‌رۆكى ئێستاى ئه‌مه‌ریكا كاندیدكردنه‌وه‌ى خۆى بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوى ئه‌مه‌ریكا رِاگه‌یاند، و پرِوپاگه‌ندى هه‌ڵبژاردنى ده‌ستپێكرد.
له‌گرته‌یه‌كى ڤیدۆیدا كه‌له‌پێگه‌ى فه‌رمى خۆى بڵاوى كرده‌وه، \"باراك ئۆباما\""ـى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند: هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵى داهاتو ده‌ستى پێكرد و ده‌رگاى به‌رِوى سه‌رجه‌م كاندیده‌كاندا والاَیه.
برِیاره ساڵى 2012 هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى له ئه‌مه‌ریكا ده‌ست پێبكات، و تائێستا ته‌نها ئۆباما به‌فه‌رمى كاندیدكرنى خۆى بۆ ئه‌و پۆسته ئاشكرا كردوه.
باراك ئۆباما له‌ساڵى 2008 وه‌ك كاندیدى دیموكراته‌كانى ئه‌مه‌ریكا توانى له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت و بۆیه‌كه‌مجار رِه‌ش پێستێك سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكاى گرته ده‌ست.
"
