ئه‌مه‌ریكا به‌دورى نازانێ خۆپیشانده‌رانى لیبی پرِچه‌ك بكات
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا پرِ چه‌ك كردنى خۆپیشانده‌رانى لیبی به‌دورنه‌زانى، و جه‌ختیشی له‌سه‌ر له‌كارلادانى سه‌رۆكى لیبیا كرده‌وه له‌ده‌سه‌ڵات، و حكومه‌تى به‌ریتانیاش رِه‌تى ده‌كاته‌وه ئۆپۆزسیۆنى لیبیا پرِچه‌ك بكات.
ئه‌مرِۆ چوار شه‌ممه له چاوپێكه‌وتنێكیدا، \"باراك ئۆباما\"" سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند:
وڵاتانى هاوپه‌یمان ئامانجیان فشارخستنه سه‌ر حكومه‌تى لیبیایه بۆ ده‌ستبه‌رداربونى \""موعه‌مه‌ر قه‌زافی\"" سه‌رۆكى لیبیا له پۆسته‌كه‌ى، و سزادانى لیبیا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست بوه.
وتیشی: له‌كۆتاییدا هه‌رده‌بێت قه‌زافی ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ى ببێت، و به‌دوریشى نازانم لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى ئه‌و وڵاته پرِ چه‌ك بكه‌ین بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى قه‌زافی.
له‌لایه‌كى تره‌وه، وه‌زیرى به‌رگرى به‌ریتانیا رِه‌تى كرده‌وه وڵاتانى هاوپه‌یمان لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیان پرِچه‌ك كردبێت.
\""لیام فۆكس\"" وه‌زیرى به‌رگى به‌ریتانیا له چاوپێكه‌وتنێكیدا، وتیشی: وڵاتى لیبیا به‌شێوه‌یه‌كى گشتى پرِچه‌ك كردنى لێ قه‌ده‌غه كراوه و رِێگه‌نادرێت چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى بكرێت بۆیه ئێمه‌ش رِێزى ئه‌و برِیاره ده‌گرین.
سه‌رچاوه/ بی بی سی"
