ئێران ده‌بێته خاوه‌نى یه‌كه‌م فرِۆكه‌ى خۆماڵى
بۆ جارى یه‌كه‌م ئێران ده‌بێته خاوه‌نى به‌رهه‌مهێنانى یه‌كه‌م فرِۆكه‌ى بارهه‌ڵگر، و حكومه‌تى ئێران توانى یه‌كه‌م فرِۆكه‌ى نه‌فه‌رهه‌ڵگرى به ستاندارى جیهانى به‌رهه‌مبهێنێت، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌و سزا ئابوریانه‌ى خراونه‌ته سه‌ری به‌هۆى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌یه‌وه.
فرِۆكه نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌كه‌ى ئێران ناوى (ئێران 140)ـه و له‌توانایدا هه‌یه 52 كه‌س هه‌ڵبگرێت و تێكرِای خێراییه‌كه‌ى 500 كیلۆمه‌تره له كاتژمێرێكدا.
ئه‌م فرِۆكه به‌سه‌ركه‌وتویی تاقی كراوه‌ته‌وه و له‌گه‌شتى نێوان شاره‌كانى ئێران‌دا به‌كارده‌هێنرێت.
شایانى باسه هه‌ریه‌ك له یه‌كێتى ئه‌وروپا و ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى بۆ جارى چواره‌م سزایان به‌سه‌ر حكومه‌تى ئێران‌دا سه‌پاند به‌پێى ئه‌م سزایه هیچ ولاتێك مافی ئه‌وه‌ى نییه چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى و فرِۆكه به حكومه‌تى ئێران بفرۆشێت.
