تونس: پارتى ده‌سه‌ڵاتدارى پێش‌و هه‌ڵوه‌شایه‌وه
دادگاى تونس برِیارى دا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پارتى ده‌سه‌ڵاتدارى پێشوى تونس و قه‌ده‌غه‌كردنى له‌ئه‌نجامدانى چالاكى له‌و وڵاته‌دا.
له دانیشتنێكى تایبه‌تدا به برِیاردان له‌سه‌ر چاره‌نوسی \"پارتى ده‌ستورى دیمو‌كراتى\""، ئه‌مرِۆ چوار شه‌ممه دادگاى تونس برِیاریدا به قه‌ده‌غه‌كردنى ئه‌و پارته و بلۆك كردنى سه‌رجه‌م حساباتى له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى تونس‌دا.
ئه‌م برِیاره‌ش كۆتایی هێنا به‌و گومانه‌ى هاوڵاتیانى توسن به‌رامبه‌ر به گه‌رِانه‌وه‌ى پارتى ده‌ستورى دیمو‌كراتى فه‌رمانرِه‌وای پێش‌و له‌ژیچر ناو و ناونیشانى تردا.
دواى ده‌ركردنى برِیارى قه‌ده‌غه‌كردنى پارتى فه‌مانرِه‌واى پێش‌و كه \""زه‌ین عابدین بن عه‌لى\"" سه‌رۆكى پێشوى تونس، سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرد، هاوڵاتیانى ئه‌و وڵاته خۆشحاڵیان ده‌ربرِی و داوای دادگایی كردنى سه‌ركرده‌كانى ئه‌و پارته ده‌كه‌ن له‌سه‌ر پێشێلكردنى مافی هاوڵاتیان و ئه‌نجامدانى سه‌رپێچی دژى گه‌لى تونس و به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتى.
ئه‌م بریاره‌ى دادگاى تونس دواى دوو رِۆژ دێت له برِیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌زگاى ئه‌منى ده‌وڵه‌تى تونس كه تۆمه‌تباربو به سزادانى هاوڵاتیان و سه‌رپێچی كردنى یاسا.
شایانى باسه له 14ـى مانگى كانونى دوه‌م له‌میانه‌ى به‌رده‌وامى خۆپیشانده‌ران دژى حكومه‌ته‌كه‌ى، \""زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی\"" ده‌ستى له‌كاركیچشایه‌وه و به‌ره‌و وڵاتى سعودیه هه‌ڵهات.
سه‌رچاوه/ئه‌لجه‌زیره"
