حكومه‌تى چین هۆشدارى ده‌دات له ئه‌نجامدانى خۆپیشاندان له وڵاته‌كه‌یدا
دواى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆر له هاوڵاتیانى وڵاته‌كه‌ى له‌سه‌ر تۆرِى ئه‌نته‌رنێت داوایان كرد كه خۆپیشاندانێكى جه‌ماوه‌رى دژى حكومه‌ت به‌رِێوه‌بچێت، حكومه‌تى چین هۆشدارى دا له ئه‌نجامدانى خۆپیشاندان.
رِۆژنامه‌ى \"ته‌حریر\""ـى زمانحاڵى حیزبی شیوعى فه‌رمانرِه‌وا بڵاوى كرده‌وه: ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ى له وڵاتانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌رِاست و باكورى ئه‌فریقا رِوده‌دات زیانێكى زۆر به ئابورى ئه‌و وڵاتانه ده‌گه‌ێنێت، و هاوڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌من له‌و خۆپیشاندانانه.
رِۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانى وڵاته‌كه‌ى به‌ڵێنى دا كه توندى رِوبه‌رِوى هه‌رجۆره خۆپیشاندانێك ببێته‌وه كه له چین ئه‌نجام بدرێت.
هه‌روه‌ها حكومه‌تى چین داواكارانى خۆپیشاندانى له وڵاته‌كه‌ى تۆمه‌تباركرد به هه‌وڵدان بۆ دوبه‌ره‌كى خسته نێوان هاوڵاتیان و تێكدانى یه‌كرِیزى چین.
جێى ئاماژه بۆكردنه ژماره‌یه‌كى زۆر له هاوڵاتیانى چین له ماڵپه‌رِه‌كانى ئه‌نته‌رنێتدا داواى ئه‌نجامدانى خۆپیشاندانێكى به‌رفراوان ده‌كه‌ن بۆ نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى ء ئه‌و كه‌موكورتیانه‌ى له حكومه‌تى چیندا هه‌یه له‌گه‌ڵ فه‌راهه‌مكردنى ئازادى له وڵات‌دا.
سه‌رچاوه/ بی بی سی"
