سه‌رۆك وه‌زیرانى تونس ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه
به‌هۆى ناسه‌قامگیری بارى سیاسی وڵات و به‌رده‌وامبونى نارِه‌زایی هاوڵاتیان له حكومه‌تى تونس و داواكاریه‌كانیان بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانى تونس ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه.
له‌كۆنفرانسێكى رِۆژنامه‌وانیدا، \"محمد غه‌نوشی\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى تونس رِاشیگه‌یاند: ناتوانم به‌رپرسیاریه‌تى رِشتنى خوێنى هاوڵاتیانى ولاته‌كه‌مء، تێكچونى بارى سیاسی بگرمه ئه‌ستۆ، بۆیه ده‌ست له‌كارده‌كێشمه‌وه، تا رِێگه به كه‌سانى شیاوبده‌م ئه‌و پۆسته بگرنه ئه‌ستۆ.
گوتیشی: نامه‌وێت ببمه هۆكارى رِشتنى خوێنى تونسیه‌كان، ئه‌وان داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى من ده‌كه‌ن منیش ده‌ستله‌كارده‌كێشمه‌وه.
دواى هه‌ڵاتى \""زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی\"" سه‌رۆكى تونس به‌هۆى به‌رده‌وامى خۆپیشاندانه‌كانى وڵاته‌كه‌ى ، محمد غونشی سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رۆكایه‌تى وڵاتى گرته ئه‌ستۆ تا كاتى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌و وڵاته.
دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى غه‌نوشی، حكومه‌تى تونس برِیاردا به دانانى \""باجی قاید سه‌بسی\"" به سه‌رۆك وه‌زیرانى توسن.
سه‌بسی، ته‌مه‌ن 85 ساڵ له‌ماوه‌ى رِابردودا هه‌ریه‌ك له پۆسته‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ده‌ره‌وه و به‌رگرى وه‌رگرتوه له‌سه‌رده‌مى زه‌ین عابدینى سه‌رۆكى پێشوى تونس."
