به‌رپرسانى پێشوى میسر دادگایی ده‌كرێن
دواى سه‌ركه‌وتنى رِاپهرِینه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ى میسر و رِوخانى رِژێمى ئه‌و وڵاتهء،ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حوسنى موباره‌كى سه‌رۆكى وڵات، دادگاى باڵاى میسر برِیارى دا به دادگایی كردنى ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى پێشوى حكومه‌تى میسر.
دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى میسر هه‌ریه‌ك له \"حه‌بیب ئه‌لعادلی\"" وه‌زیرى پێشوى ناوخۆى میسرء، \""زوهێر جهرانه\""ى وه‌زیرى پێشوى گه‌شتوگوزارى حكومه‌تى میسر، رِاپێچى دادگا ده‌كات.
وه‌زیری گه‌شت و گوزاری پێشوى حكومه‌تى میسر تۆمه‌تباره به زیان گه‌یاندن به دارایی وڵات و خراپ به‌كارهێنانى دارایی میسر.
هه‌رچى وه‌زیرى پێشوى ناوخۆى میسره، تۆمه‌تباره ناپاكى به‌رامبه‌ر به وڵات و خراپ به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵاته‌كانى به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌رانى 25ـى مانگى رِابردو.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كى زۆر له هاوڵاتیان و رِێكخراوهكان داوا ده‌كه‌ن دادگایی كردنى وه‌زیرى پێشوى ناوخۆى میسر به‌شێوه‌یه‌كى ئاشكرابێت تا هاوڵاتیانى میسر ئاگاداری بن.
سه‌رچاوه/ ئاژانسه‌كان"
