لیبیا لوتكه‌ی عه‌ره‌بی دوا ده‌خات و كۆمكاری عه‌ره‌بیش پابه‌نده به به‌رِێوه‌چوونی لوتكه‌كه له واده‌ی خۆیدا
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆڵه‌ی رووی له زۆربه‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی كردووه، ئاراسته سیاسییه‌كان تا راده‌یه‌ك به هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه‌و ئه‌نجامه‌كانیشی دیار نین و به ته‌واوه‌تی نازانرێ به كوێدا هه‌نگاو ده‌نێن، دوا به‌دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو گه‌لی میسر توانی له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا سه‌رۆكی ئه‌و ولاَته محه‌مه‌د حوسنی موباره‌ك له پۆسته‌كه‌ی لابدات، گه‌لانی عه‌ره‌بی زیاتر چاویان كراوه‌تر بوو و به هه‌مان شێوه به شێوه‌ی جیاجیا ئه‌وانیش هه‌ر یه‌كه‌یان له ولاَتانی خۆیان ده‌ستیان كرد به رژانه سه‌ر شه‌قام و داوای گۆرِینی رژێمی ده‌سه‌لاَتی ولاَته‌كانیان ده‌كه‌ن، به گوێره‌ی زانیاریه هه‌واڵییه‌كان دوێنێ هه‌ینی تا دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو له چه‌ند شارێكی لیبیا جه‌ماوه‌ر به رژانه سه‌ر شه‌قام و گوتنه‌وه‌ی دروشمی برِوخێ رژێمی قه‌زافی رووبه‌رِووی پیاوانی ئاسایش و پۆلیسی ئه‌و ولاَته بوونه‌و هه‌واڵه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی لیبی به توندی به‌ره‌نگاری خۆپیشانده‌ران بوونه‌ته‌وه‌و باس له‌وه ده‌كرد له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای شاره‌كانی لیبیا قه‌سابخانه بۆ خۆپیشانده‌ران سازكراوه.
له‌سه‌رێكی دیكه‌وه برِیاره له كۆتاییه‌كانی مانگی ئازاری داهاتوو لووتكه‌ی عه‌ره‌بی له به‌غدای پایته‌خت به‌رِێوه بچێت، حكومه‌تی عێراقیش له سه‌ر زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه جه‌خت له سه‌ر ئاماده‌باشییه‌كانی ولاَته‌كه‌ی ده‌كاته‌وه بۆ به‌رِێوه‌چوونی لووتكه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ر كه‌وتوو.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی لیبیا له كاتی ئێستادا سه‌رۆكایه‌تی لووتكه‌كه ده‌كات، دوێنێ هه‌ینی رایگه‌یاند برِیاریداوه به دواخستنی لووتكه‌ی به‌غدا، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ شه‌پۆڵی تورِه‌یی و نارِه‌زاییه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست به گشتی و ولاَتانی عه‌ره‌بی گه‌رِانده‌وه، له‌لای خۆشییه‌وه سه‌رۆكی كۆمكاری ولاَتانی عه‌ره‌بی عه‌مر مو‌سا دووپاتی كرده‌وه تا ئێستا هیچ داوایه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن حكومه‌تی لیبیاوه به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه سه‌باره‌ت به دواخستنی لووتكه‌كه، گوتیشی ئه‌وان له كاتی ئێستادا پابه‌ندی ئه‌و خشته زه‌مه‌نییه‌ن كه بۆ به‌ستنی لووتكه‌كه دانراوه.
جێی باسه رۆژی 14 ی ئه‌و مانگه حكومه‌تی عێراق برِیاریدا رۆژی 31 ی ئازاری داهاتوو لووتكه‌ی ژماره 23 ی ولاَتانی عه‌ره‌بی له به‌غدا به‌رِێوه بچێت.
