ئه‌مه‌ریكا پشتگیرى له‌خۆپیشاندانه‌كانى ئێران ده‌كات
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا پشتگیرى وڵاته‌كه‌ى بۆ خۆپیشانده‌رانى ئێران ده‌ربرِیء، داواى له حكومه‌تى ئێران كرد سیسته‌مێكى كراوه په‌یرِه‌و بكات له وڵاته‌كه‌یدا.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا، (هیلاری كلینتۆن) وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رِاشیگه‌یاند: ئێران سیاسه‌تى دوو رِویی په‌یرِه‌و ده‌كات، كه داواى چاكسازى له میسر ده‌كات و، میسریه‌كان هان ده‌دات بۆ خۆپیشاندان، له‌كاتێكدا خۆپیشاندانى وڵاته‌كه‌ى سه‌ركه‌وت ده‌كات، و رِێگه‌نادات هاوڵاتیانى وڵاته‌كه‌ى خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن.
كلینتۆن پشتگیرى خۆى بۆ خۆپیشانده‌رانى ئێران دوپات كرده‌وه، و داواله حكومه‌تى ئێران كرد داواكارى هاوڵاتیانى وڵاته‌كه‌ى جێبه‌جێ بكات.
ده‌رباره‌ى میسر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، داواى كرد: میسریه‌كان رِێگه‌نه‌ده‌ن هیچ لایه‌نێك شۆرِشه‌كه‌یان بكاته ده‌ستكه‌وتى خۆیء، پشتیوانى وڵاته‌كه‌ى بۆ گه‌لى میسری دوپات كرده‌وه.
له‌كۆتاییدا هیلاری كلینتۆن گوتیشی: كارێكى زه‌حمه‌ت چاوه‌رِێی میسریه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى له وڵاته‌كه‌یاندا.
سه‌رچاوه/ جه‌زیره ، عه‌ره‌بیه
