گهردهلووولی تورِهیی له رۆژههلاَتی ناوهرِاست به‌رده‌وامی هه‌یه
دوا به‌دوای شۆرشه مه‌ده‌نییه‌كه‌ی میسرییه‌كان و لابردنی سه‌رۆكی ئه‌و ولاَته محه‌مه‌د حوسنی موباره‌ك له سه‌رۆكایه‌تی، شه‌پۆڵه‌كه‌ی راپهرِیوانی گه‌لانی ولاَتانی عه‌ره‌بی بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی و دادپه‌روه‌ری كۆمهلاَیهتی باوهرِبوون به فره‌یی و هه‌مه‌ره‌نگی چه‌ند ولاَتێكی دیكه‌ی گرته‌وه.
دوێنێ دووشه‌ممه هه‌ندێك له پایته‌ختی ولاَتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی له چه‌ند شوێنێكی جیاجیادا چه‌ند خۆپیشاندانان و رووبهرِووبهرِوو بوونه‌وه‌ی نێوان خۆپیشانده‌ران و پیاوانی ئاسایش روویاندا.
له گرنگترین رووداوه‌كانی دوێنێ دووشه‌ممه‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی خۆپیشاندان و نارِهزاییهكانی هاولاَتیانی یه‌مه‌نی بوو له دژی دهسهلاَتهكهی سه‌رۆك عه‌لی عهبدوڵلاَ ساڵح و خۆپیشانده‌ران دروشمی برِوخێ رژێمی سالحیان به‌رزكردبۆوه، له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بلاَویانكردهوه زیاتر له 3000 هه‌زار خۆپیشانده‌ر له به‌رده‌م زانكۆی سه‌نعاء ده‌ستیان به خۆپیشاندانه‌كانیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه گۆرِهپانی ئازادی له ناوهرِاستی سه‌نعای پایته‌ختدا كه تێیدا نزیكه‌ی 1000 كه‌س له‌لایه‌نگرانی پارتی كۆنگره‌ی گه‌لی فهرمانرِهوا خێوه‌تگایان بۆ پشتیوانی كردنی دهسهلاَتهكهی ساڵح كردبۆوه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ رایانگه‌یاند پیاوانی پۆلیس به توندی ده‌وری خۆپیشانده‌رانیاندا به‌شێكی زۆری پیاوانی پۆلیسیش به جل و به‌رگی مه‌ده‌نی له ناو جه‌ماوه‌ر بلاَوهیان كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی په‌رته‌یان پێبكه‌ن، هه‌روه‌ها رووبهرِووبوونهوهیكی توندیش له نێوان خۆپیشانده‌ران و لایه‌نگرانی ساڵح روویدا و چهندبریندارێكی لێكهوتهوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سهرهرِای قه‌ده‌غه‌كردنی خۆپیشاندان، له ولاَتی به‌حرێن سه‌دان كه‌س له خۆپیشانده‌ران له چه‌ندین گۆندی جیاجیای شیعه نشینی ئه‌و ولاَته رژانه سه‌ر جاده‌و داوای چاكسازی سیاسی و ئازادكردنی چالاكوانه شیعییه‌كانی ئه‌و ولاَتهیان ده‌كرد، له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ رایانگه‌یاند له میانی خۆپیشاندانه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی نارِهزایی هاولاَتیانی شیعه‌ی ئه‌و ولاَته پێكدانێكی توند له نێوان خۆپیشانده‌ران و پیاوانی ئاسایشی به‌حرێنی روویاندا‌و چه‌ند كوژراو و بریندارێكیشیان لێكهوتهوه.
سه‌رچاوه نزیكه‌كان له رووداوه‌كانی دوێنێی به‌حرێن باسیان له‌وه‌شكرد پۆلیس به توندی رووبهرِووی خۆپیشانده‌رانی شیعه بۆوه كه خۆپیشاندانه‌كانیان له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك و گوندێكی شیعه نشینی ئه‌و ولاَته ئه‌نجام دابوو.
عێراقیش رزگاری نه‌بوو له شه‌پۆڵی نارِهزاییهكانی جه‌ماوه‌ر، دوێنێ له ناوهرِاستی به‌غدای پایته‌خت به‌بۆنه‌ی رۆژی عشقان سه‌دان گه‌نج رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و گوڵ و پڤدانیانی سووریا‌ن هه‌ڵگرتبوو وه‌كو سیمبولێك بۆ خۆشه‌ویستی ولاَت و داوای باشكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و رووبهرِووبوونهوهی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی سیاسیان ده‌كرد.
هه‌روه‌ها له ولاَتی ئێران بۆ یه‌كه‌م جار دوای ساڵێك ئپۆزسیۆن و به‌رهه‌ڵستكار توانی له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی تارانی پایته‌خت برِژێته سه‌رشه‌قامه‌كان و سه‌ر له نوێ داوای ریشه‌كێشكردنی دیكتاتۆری و چاكسازی سیاسیان كرده‌وه، هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران و هه‌وادارنی میر حسێن موسه‌وی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی شورای ئێرانی دروشمی بمرێ دیكاتۆریان به‌رزكرده‌وه، له‌لای خۆشیانه‌وه پۆلیس و پیاوانی ئاسایش به توندی رووبهرِووی خۆپیشانده‌ران بوونه‌و گازی فرمێسك رێژیان به‌كار هێنان به مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌و بلاَوپێكردنی خۆپیشانده‌ران، سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌شكرد له میانی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێی تاران سه‌دان كه‌س ده‌سگیركراون.
سه‌رچاوه: ایلاف
