حكومه‌تى فه‌له‌ستین هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه
برِیاره ئه‌مرِۆ له‌سه‌ر داواى سه‌رۆكى وڵات، حكومه‌تى فه‌له‌ستین هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ء، حكومه‌تێكى نوێ پێكبهێنرێت.
ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه: حكومه‌تى فه‌له‌ستینى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى پێشكه‌شی (مه‌حمود عه‌باس) ده‌كات و سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتدارى فه‌له‌ستین، (سه‌لام فه‌یاز) رِاده‌سپێرێت بۆ پێكهێنانى حكومه‌تێكى نوێی فه‌له‌ستینى.
سه‌لام فه‌یاز ده‌ستى كردوه به دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى فه‌له‌ستین، و گۆرِینى ژماره‌یه‌كى زۆر له وه‌زیره‌كانى.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حكومه‌تى فه‌له‌ستین له‌سه‌ر داواى (رِێكخراوى ته‌حریری فه‌له‌ستین) بو كه داواى كرد هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ئه‌نجام بدرێتء، حكومه‌تێكى نوێ پێكبهێنرێت، و هه‌رچی بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماسه ئه‌و داوایه رِه‌ت ده‌كاته‌وه.
چاوه‌رِێ ده‌كرێت له حكومه‌تى نوێى فه‌له‌ستیندا گۆرِانكارى له 9 وه‌زاره‌ت بكرێت، له‌كۆى 19 وه‌زاره‌ت، ئه‌وانیش بریتین له (وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تى ئابورى و وه‌زاره‌تى داد و وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و وه‌زاره‌تى ناوخۆ)، و له‌به‌رامبه‌ردا ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌كان له پۆسته‌كانى خۆیاندا ده‌مێننه‌وه.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بلاَویان كرده‌وه: گۆرِانكارى گه‌وره له حكومه‌تى فه‌له‌ستین ده‌كرێت و چاكسازى تێیدا ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌رچاوه/ئه‌لجه‌زیره
