سامانى حوسنى موباره‌ك و كه‌سه نزیكه‌كانى بلۆك ده‌كرێن
دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حوسنى موباره‌ك و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حكومه‌ت و رِاده‌ستكردنى به سوپا، حكومه‌تى میسر برِیارى دا به بلۆك كردنى سه‌روه‌ت سامانى سه‌رجه‌م به‌رپرسانى پێشوى میسر.
له كۆنفرانسێكى رِۆژنامه‌وانیدا، (خالید سه‌ری) سه‌رۆكى بۆرسه‌ى میسری ئاشكرایی كرد: سه‌روه‌ت و سامانى سه‌رجه‌م به‌رپرسانى پێشوى میسر بلۆك كراوه و ناتوانن هه‌ڵسوكه‌وتى پێوه بكه‌ن.
گوتیشی: قه‌ده‌غه‌كردنى گه‌شت كردن له‌سه‌ر سه‌رجه‌م به‌رپرسانى پێشوى حكومه‌تى میسر بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات لێ قه‌ده‌غه كراوه، و رِێگه‌نادرێت بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات گه‌شت بكه‌ن.
له‌لایه‌كى تره‌وه وه‌زیرى كارى به‌ریتانیا داوا له كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات سه‌روه‌ت و سامانى حوسنى موباره‌ك و كه‌سه نزیكه‌كانى بلۆك بكه‌ن، و رِایگه‌یاند:
پێویسته سه‌رجه‌م وڵاتانى جیهان كۆده‌نگ بن له‌سه‌ر بلۆك كردنى سه‌روت و سامانى حوسنى موباره‌كى سه‌رۆكى پێشوى میسر له بانكه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى میسر.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا، (فینس كیبل) رِاشیگه‌یاند: حكومه‌تى به‌ریتانیا سزاى سه‌رجه‌م ئه‌و بانكانه ده‌دات كه هاوكارى سه‌رۆكى پێشوى میسر ده‌كه‌ن .
سه‌رچاوه/BBC
