كۆتایی به‌حوكمی موباره‌ك هات
دواى حه‌ڤده رۆژ له خۆپیشاندانه‌كان، له‌كۆتاییدا خۆپیشانده‌رانى ولاَتى میسر، سه‌رۆكى ولاَتهكهیان ناچاركرد ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه، و كۆتاییان به فهرمانرِهوایی 30 ساڵه‌ى موباره‌ك هێنا.
(عومه‌ر سلێمان) جێگرى پێشوى سه‌رۆكى میسر ئاشكرایكرد: (حوسنى موباره‌ك) سه‌رۆكى میسر ده‌ستبه‌ردارى پۆسته‌كه‌ى بوه‌و، ئه‌نجومه‌نى بالاَى هێزه چه‌كداره‌كانى بۆ بهرِێوهبردنى میسر راسپاردوه.
دواى برِیارهى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حوسنى موباره‌ك له پۆستى سه‌رۆكایه‌تى میسر، نارِهزایی خۆپیشانده‌ران له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانى میسر بوه خۆشى و ئاهه‌نگ گێران سه‌رجه‌م شاره‌كانى میسرى گرته‌وه‌و، هاولاَتیانش وازهێنانى موباره‌ك به \"سه‌ركه‌وتنى شۆرِش\"" ناوبرد.
له‌لای خۆیه‌وه سوپاى میسر بلاَوى كرده‌وه: سوپا نابێته جێگره‌وه‌ى شه‌رعى حكومه‌ت ، و ناتوانێت ببێته ئه‌و حكومه‌ته‌كه‌ى هاوڵاتیان داواى ده‌كه‌ن.
به‌رپرسانى میسر بلاَویان كرده‌وه كه دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى حوسنى موباره‌ك له ناوچه‌ى (شه‌ره‌م شێخ)ـى ولاَتهكهى نیشته‌جێ بوه.
له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شدا، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند: خۆرِاگرى گه‌لى میسر كۆتایی بهدهسهلاَتى موباره‌ك هێناو، قۆناغێكى نوێی دیموكراتیش له‌و ولاَته ده‌ستى پێكردوه.
دواى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى موباره‌ك، (باراك ئۆباما) وته‌یه‌كى كورتى له كۆشكى سپى پێشكهشكردو، داواشى له سوپاى میسر كرد له‌ئاستى به‌رپرسیارێتیدا بێت و، نه‌زاهه‌ت بنچینه‌ى كاره‌كانیان بێت.
ئۆباما، ئاشكراشیكرد: وازهێنانى سه‌رۆك موباره‌ك له پۆسته‌كه‌ى، ماناى ئه‌وه‌یه به‌ده‌م داواكارى هاولاَتیانى ئه‌و ولاَتهوه چوه.
هه‌روه‌ها برِیارى وازهێنان له دهسهلاَت له‌لایه‌ن حوسنى موباره‌ك و بهدهموهچونى داواكاریه‌كانى هاولاَتیان، كاردانهوهیكى جیهانى لێكه‌وتوه و زۆرێك له ولاَتانى جیهان ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى موباره‌كیان به‌رز نرخاند و به‌كارێكى گرنگیان ناوزه‌ند كرد.
شایانى باسه محمد حوسنى موباره‌ك له ساڵى 1928 له‌دایك بوه،ء دواى كوژرانى (ئه‌نوه‌ر سادات) له ساڵى 1981 بوه سه‌رۆكى میسر.
موباره‌ك سه‌رۆكایه‌تى هه‌ریه‌ك له كۆمارى میسر و هێزه چه‌كداره‌كان ، و سه‌رۆكى پارتى نیشتیمانى دیمو‌كراتى میسرى كردوه.
له سه‌رده‌مى فهرمانرِهوایی 30 ساڵه‌ى موباره‌كدا چه‌وسانه‌وه و گه‌نده‌ڵى و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ى ئازادى باڵى به‌سه‌ر ولاَتى میسردا كێشابو.
سه‌رچاوه/ رِۆیتهرز ، ویكیپیدیا ، pukmedia"
