ناكۆكى ده‌كه‌وێته نێوان رِوسیا و ژاپۆن
به‌هۆى كۆنترِۆڵكردنى ژماره‌یه‌ك له دورگه‌ى ژاپۆن له‌لایه‌ن حكومه‌تى رِوسیاوه له دواى جه‌نگى جیهانى دووه‌م، و سوربونى ئه‌و ولاَته له‌سه‌ر رِاده‌ست نه‌كردنه‌وه‌ى، حكومه‌تى ژاپۆن هۆشدارى ده‌داته رِوسیا.
(ناوتۆ كان) سه‌رۆك وه‌زیرانى ژاپۆن له لێدوانێكى رِۆژنامه‌وانیدا رِاشیگه‌یاند: سورین له‌سه‌ر گێرانه‌وه‌ى ئه‌و دورگانه‌ى له‌لایه‌ن رِوسیاوه ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه، و گێرِانه‌وه‌ى ئه‌و دورگانه بۆ ژاپۆن گرنگیه‌كى زۆرى هه‌یه بۆ دیبلۆماسیه‌تى نێوانمان.
سه‌رۆك وه‌زیرانى رِوسیا ئاشكراشی كرد كه ولاَته‌كه‌ى له‌و كارانه‌ى حكومه‌تى رِوسیا خۆشنابێت و هه‌رگیز چاوپۆشی لێناكات.
سه‌ردانى (مێدڤیدیڤ)ى سه‌رۆكى رِوسیا له‌ماوه‌ى رِابردودا بۆ دورگه‌كانى (كۆرێلی)، كه دورگه‌یه‌كى هاوبه‌شه له‌نێوان ژاپۆن و رِوسیا، بوه هۆى ئاڵۆزبونى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌ردو ولاَت، و حكومه‌تى ژاپۆن باڵیۆزخانه‌ى خۆى له‌و ولاَته كشانده‌وه.
هه‌روه‌ها له تۆكیۆ ژماره‌یه‌ك هاولاَتى ژاپۆنى هێرشیان كرده سه‌ر باڵێۆزخانه‌ى رِوسیا و حكومه‌تى ئه‌و ولاَته‌یان به داگیركه‌ر ناوبرد، و داوایان له حكومه‌تى رِوسیا كرد دورگه داگیركراوه‌كانیان بۆ بگێرِێته‌وه.
سه‌رچاوه/ئاكانیوز
