ئێران موشه‌ك و مانگى ده‌ستكردى پێشكه‌وتوى به‌رهه‌م هێنا
له‌میانه‌ى به‌رِێوه‌چونى مه‌راسیمی سالاَنه‌ى شۆرِشی ئێران‌دا، سه‌ركرده‌ى پاسه‌وانانى شۆرِشی ئێران ئاشكرایكرد ژماره‌یه‌كى زۆرى موشه‌كى پێشكه‌وتو، و مانگى ده‌ستكردیان به‌رهه‌مهێناوه.
(محمد عه‌لی جه‌عفه‌ری) سه‌ركرده‌ى پاسه‌وانانى شۆرِشی ئێران رِاشیگه‌یاند: ئێران موشه‌كێكى نوێى به‌رهه‌م هێناوه كه خێرایی سێ هێنده‌ى خێرایی ده‌نگه و 300 كیلۆ مه‌تر ده‌برِێت، و ده‌توانێت له‌قولاَیی ئاودا ئامانجه‌كه‌ى بپێكێت، به‌بێ ئه‌وه‌ى رِادار ئاشكرایی بكات.
جه‌عفه‌رى، ئاشكراشیكرد: ولاَته‌كه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆرى مانگى ده‌ستكردى دروستكردوه بۆ پارێزگارى كردن له خۆی.
گوتیشی: هێزى ئاسمانى و ئاوى ئێران به‌شێوه‌یه‌كى پێشكه‌وتو پرِ چه‌ك كراوه، چونكه هێرشی دوژمنان بۆ سه‌ر ئێران له‌و دوورِێگه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌م هه‌ولاَنه‌ى ئێران له‌كاتێكدایه كه ئه‌و ولاَته له‌جه‌نگدا نیه، به‌لاَم به‌هۆى ترسی له هێرشی هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل به‌رده‌وام له ئاماده‌باشیدایه بۆیه له‌هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى پێشكه‌وتدایه.
ولاَتانى رِۆژئاوا به‌رده‌وام مه‌ترسی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران دوپات ده‌كه‌نه‌وه و له‌ترسی ئه‌وه‌دان كه ئێران له‌رِێگه‌ى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌یه‌وه هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى بدات، و بۆ كاروبارى سه‌ربازى به‌كاری بهێنێت.
سه‌رچاوه/ رِۆیته‌رز، bbc
