به‌ریتانیا داواى هاوكارى له ئیسرائیل ده‌كات
حكومه‌تى به‌ریتانیا داواى له ئیسرائیل كرد هاوكارى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى بكات بۆ رِێگرتن له ده‌ست تێوه‌ردانى ئێران له‌كاروبارى ناوخۆى ولاَتانى ناوچه‌كه، به ئه‌نجامدانى رِێككه‌وتانه‌ى ئاشتى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فه‌له‌ستیندا.
(لیام فۆكس) وه‌زیرى به‌رگرى به‌ریتانیا له لێدوانێكى رِۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد: كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى سه‌رقاڵى پلانێكن بۆ سه‌پاندنى سزاى زیاتر به‌سه‌ر حكومه‌تى ئێران‌دا، به‌مه‌به‌ستى رِێگرتن له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئه‌و ولاَته.
فۆكس پیتاندنى یۆرانیۆم له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئێرانه‌وه و به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى ب كاره‌ساتێكى گه‌وره ناوبرد بۆ جیهان و گوتیشی:
ده‌مانه‌وێت به‌رِێگه‌یه‌كى ئاشتى و دانوستان رِێگرى له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران بگرین به‌لاَم حكومه‌تى ئێران ده‌بێت له ناوه‌رِۆكدا بگۆرِێت.
وه‌زیرى به‌رگرى به‌ریتانیا، داواشى له حكومه‌تى ئیسرائیل كرد ئاشتى له‌ناوچه‌كه‌دا به‌دى بهێنێت، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاَتدارانى فه‌له‌ستینى، تاببێته هۆى كه‌مكردنه‌وه هه‌ژمونى ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا.
له‌كۆتاییدا وه‌زیرى به‌رگرى به‌ریتانیا سوربونى ولاَته‌كه‌ى نیشاندا له‌سه‌ر رِێگرتن له به‌رنامه ئه‌تۆمیكه‌ى ئێران، و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه له‌هه‌وڵه‌كنایان پاشگه‌زنابنه‌وه بۆ رِێگرتن له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران.
سه‌رچاوه/رِۆیته‌رز
