له پایته‌ختی ئێرله‌ندا تۆنی بلێر به هێلكه‌و پێلاَو هێرشی ده‌كرێته سه‌ر
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ دبلنی پایته‌ختی ئێرله‌ندا به مه‌به‌ستی ئیمزا كردن له سه‌ر كتێبه‌كه‌ی كه تێیدا به‌رگری له هێرشی سه‌ر عێراق ده‌كات، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا تۆنی بلێر له لایه‌ن نزیكه‌ی 200 كه‌سه‌وه به پێلاَو و هێلكه‌و بوتڵه ئاو هێرشی كرایه سه‌ر.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو بلێر یاداشته‌كانی خۆی له كتێبێكدا به ناوی (خه‌ون) بلاَوكردهوه تێیدا باس له ماوه‌ی سالاَنی 1997_2007 ده‌كات، كه له به‌شێكیدا باسی شهرِی عێراق ده‌كات و به توندی به‌رگری له سه‌ر شه‌رعییه‌تی شهرِهكه ده‌كات.
به گوێره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری سه‌ردانییه‌كه‌ی بلێر بوون له دبلن، به‌یانی دوێنێ شه‌ممه نزیكه‌ی 200 كه‌س له‌و كه‌سانه‌ی دژی شهرِی عێراق بوون له به‌رده‌م ده‌رگای ئه‌و كتێبخانه‌یه كۆبوونه‌وه كه بلێر سه‌ردانی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئیمزا له سه‌ر كتێبه‌كه‌ی بكات، ئه‌و 200 كه‌سه به دروشمی نا بۆ شهرِی عێراق خۆیان له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بلێر نزیك كردووه‌و به بوتڵه ئاوی پلاستیكی و پێلاَوو هێلكه هێرشان كرده سه‌ر بلێر بێئه‌وه‌ی هیچ شتێكی به‌ربكه‌وێت.
هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران له میانی گردبوونهوهكهیاندا دروشمی (بلێر تاوانباری جه‌نگه‌و درۆزنه)یان به‌رز ده‌كرده‌وه كه درۆی له‌گه‌ڵ ملیۆنه‌ها خه‌ڵك كردووه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌ت به شهرِی عێراق بدات كه تێیدا هه‌زاران كه‌سی تێدا كوژراو بێ سه‌رشوێن كه‌وت.
بلێر له‌و به‌شه‌ی باسی شهرِی عێراقی كردووه ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌و پێشبینی نه‌ده‌كرد شهرِی عیراق ببێته ئه‌و دێوه‌زمه‌یه، دان به‌وه‌ش داده‌نێ كه جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دیك چینی ده‌یویست دوای شهرِی عێراق راسته‌وخۆ ده‌ست بكرێت به لێدانی سوریا.
