یاسا، دووبارە حوكمدان
كەسێك تاوانی كردووە و دادگایی كراوە و حوكم دراوە ئایا دەكرێت دووبارە داوای دادگاییكردنی بكاتەوە، بەپێی ماددە “ 270 “ لە «قانون أصول المحاكمات الجزائیة» دەكرێت دوبارە داوای دادگایی تۆمەتبارێك بكرێتەوە كە حوكمێكی یەكلاكەرەوە (بات) دراوە، جا لە داوای تاوان یان كەتن بێت. ئەویش بەكۆمەڵێك هۆكار كە خۆی لە چەند خاڵێكدا دەبینێتەوە، كە لە ماددەكەدا باس كراوە كە ئەمانەن:
1- گەر تۆمەتبار حوكمدار بەكوشتنی كەسێك، بەڵام دوایی دەركەوت زیندووە.
2- ئەگەر كەسێك لەسەر ئەنجامدانی تاوانێك سزا درابوو، ئەوا حوكمی یەكلاكەرەوە لەسەر كەسێكیتر دەردەچوو بەهۆی ئەنجامدانی هەمان تاوان، هەروەها دژایەتییەك لە نێوان هەردوو حوكمەكەدا هەبوو، كە پێویستی بە بێتاوانی یەكێك لە كەسانی سزادراو هەیە.
3- ئەگەر كەسێك لەسەر بنەمای ئیفادەی شایەتحاڵ، یان ڕای شارەزایەك، یان بەڵگەنامەیەك سزادرا، كە دواتر حوكمی یەكلاكەرەوە لە دژی شایەتحاڵ یان شارەزاكە دەردەچێت بە سزای سوێندخواردنی درۆ بۆ ئەم ئیفادەیە یان ڕای شارەزاكە یان دەرچونی بڕیار بۆ تەزویری بەڵگەنامەكە.
4- ئەگەر دوای حوكمەكە ڕاستییەكان دەربكەون، یان بەڵگەنامەیەك پێشكەش بكرێن كە لە كاتی دادگاییكردنەكەدا نەزانراو بوون و بێتاوانی كەسی سزادراو دەسەلمێنن.
5- ئەگەر حوكمەكە لەسەر بنەمای بڕیارێك بوو كە هەڵوەشایەوە، یان دواتر بە ڕێگەكانی تانەدان هەڵوەشایەوە.
