بۆیەی دیوار بۆ پاییز

بۆیەی دیوار بۆ پاییز

ڕەنگی سووری بۆرگۆندی بە بەرگێكی نوێوە لە بۆیەی دیواردا: سووری بۆرگۆندی (شەرابی) بەردەوامە لە بەدەستهێنانی سەرسامی، بەتایبەتی كاتێك لە بۆیەكردنی دیواری ماڵدا بەكاردێت. ئەو تۆنەی ئێستا باوە لەم سوورەدا بەهێزە و زیاتر بەرەو قاوەیی سوورباو دەڕوات. لە هەموو كاتێك زیاتر هێمن و بەردەوام دەردەكەوێت، بەتایبەتی ئەگەر دیكۆری دیوەخان یان ژووری دانیشتنی ماڵەكە دیزاینی لە داری گەرم یان مس و برۆنزی كلاسیكی ئەنتیك پێك هاتبێت.

ڕەنگی زەردی ئاڵتوونی بۆ دیكۆری دیوار: زەردی ئاڵتوونی هێمنتر و سەرنجڕاكێشتر بووەتەوە، لە ڕێگەی ڕەنگی گڵەسوورە، كە بڵاو دەبێتەوە و نەرمی و جوانی بە دیواری ئەو ژوورە دەبەخشێت كە تێیدا دادەنرێت، و تا ڕادەیەكی زۆر بە شێوەیەكی هاوئاهەنگ لەگەڵ هەر توخمێكی دیكۆری تردا دەگونجێت. بەپێی وتەی پسپۆڕان، ئەمە ڕەنگە بێلایەنە نوێیەكەیە.

ئەو شێواز و مۆدێلەی كە لە نوقمكردنی تەواوی ژوورەكە بە یەك تۆن و سێبەری ڕەنگ خۆی دەبینێتەوە هێشتا باوە، بە ئامانجی ئەوەی وا لە دانیشتووانی ماڵەكە بكات هەست بكەن شوێنەكە وەك پلەیەكە لە جیهانی دەرەوە.

Top