ئایا زەیتەكان بۆ هەموو جۆرەكانی قژ دەگونجێن؟
بۆ تێگەیشتن لەوەی چی بۆ قژت گونجاوە، پێویستە بزانیت كە زەیتەكان قژ لە ناوەوە چاك ناكەنەوە وەك ئەوەی هەندێك كەس بڕوایان پێیەتی، بەڵكوو چەند ئەركێكی دیاریكراو ئەنجام دەدەن، وەك: داپۆشینی تاڵەقژ بە چینێكی پارێزەر كە لە لەدەستدانی شێ دەیپارێزێت، كەمكردنەوەی لێكخشاندن و گرێبوونی تاڵەكانی قژ، پاراستنی قژ لە هۆكارە دەرەكییەكان وەكوو خۆر و گەرمی، پڕكردنەوەی كەلێن و بۆشاییە سادەكانی چینی دەرەوەی قژ .
بەڵام ئەم ڕۆڵە سادەیە كاریگەرییەكەی جیاوازە لە نێوان قژێكی وشك كە پێویستی بە شێداركردنەوە هەیە، و قژێكی چەور كە لە بنەڕەتدا بەدەست زۆریی زەیت و چەورییە سروشتییەكانەوە دەناڵێنێت.
لێرەدا پرسیارە ڕاستەقینەكە دێتە كایەوە: ئایا قژت پێویستی بە زیادكردنی زەیت هەیە، یان نا؟
ئەگەر پێستی سەرت چەورییەكی زۆر بەرهەم بهێنێت، ئەوا زیادكردنی زەیت دۆخەكە خراپتر دەكات.
ئەگەر وشك بێت یان نەرمی و كشانی لەدەستدابێت، ئەوا بەكارهێنانی زەیت دەبێتە پێداویستییەكی سەرەكی نەك تەنها جوانكاری.
