پێشمەرگەی سلێمانی ناوەستێ‌

پێشمەرگەی سلێمانی ناوەستێ‌

پێشمەرگەی سلێمانی ناوەستێ‌
تیپی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ئەم وەرزە بە پێكهاتەیەكی زۆربەی یاریزانی كوردی و ڕاهێنەرێكی تازە بەشدارە لە یارییەكانی وەرزی نوێ خولی نایابی یانەكانی عێراقی، بەڵام یانەكە جیاواز لە تیپەكانی ساڵی ڕابردووە و لە دەستپێكی خولەكە ئامادەكاری پێویستی كردوە بۆ ئەوەی بتوانن ئاست و ئەنجامی دڵخۆشكەر بەدەست بهێنن. لە چوار یاری سەرەتای خولەكە ئاست و ئەنجامی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بە پاڵپشتی دەستەی كارگێڕیی یانەكە تەواو جیاوازە و 12 خاڵ و چوار سەركەوتنی لە سەریەكیان بەدەستهێناوە، پێشمەرگەی سلێمانی لە یانەكانی مەسافی باكوور و مەسافی باشوور و فەهد و نەفتی بەسرای بردۆتەوە لە چوار چوار یاریش هەشت گۆڵی كردوە و تەنیا یەك گۆڵی لێ تۆماركراوە. پێشمەرگەی سلێمانی ئەم وەرزە هەر لە سەرەتای خولەكەوە ئامادەكاری پێویستیان كردوە بۆ ئەوەی بتوانن ئاست و ئەنجامی دڵخۆشكەر بەدەست بهێنن و ئەوەی جیگای دڵخۆشییە یاریزانەكانی زۆربەیان كوردن و خاوەن ئاستێكی بەرزن لە یاریی كردن. كارگێڕیی یانەكە ئەم وەرزە دەیەوێت خەونی گەیشتنی بۆ ریزی یانە بژاردەكانی عێراقی بەدەست بهێنێت و شاری سلێمانی بكاتە خاوەن یانەیەكی تر لە خولی بژاردەكانی عێراقی. ئەوەی جێگای دڵخۆشییە و یانەكە ئامانجەكانی لە گەیشتن بەم خولە چڕ كردۆتەوە.

Top