جۆدۆی ئافرەتانی هەولێر پاڵەوانی عێراق بوون
جۆدۆی ئافرەتانی هەولێر پاڵەوانی عێراق بوون
لە شاری دهۆك بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بە سەرپەرشتی یەكێتی جۆدۆی عێراقی و بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی ئەم یارییە لە شارەكانی عێراقی، یەكێتی جۆدۆی عێراقی هەڵسا بە ئەنجامدانی پاڵەوانێتی جۆدۆی یانەكانی عێراقی كە زیاتر لە بیست یانەی شارەكانی عێراق لە هەردوو ئاستی كوڕان و كچان بەشدارییان تێداكردبوو. لەم یارییەدا ژمارەیەكی زۆری یاریزانان لە ئاستەكانی تازەپێگەیشتوان و لاوان كێبڕكێ بەهێزیان دەكرد لە سەر بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە، لەم بارەشەوە بەهێز ڕواندزی ئەندامی یەكێتی جۆدۆی عێراقی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئەم پاڵەوانێتیە بە مەبەستی دەستنیشان كردنی یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق بوو بۆ پاڵەوانێتیەكانی دەرەوە، جگە لەوەش گرینگیدانی زیاتر بوو بەم یارییە، لە شاری دهۆك یارییەكانمان بەرێوەبرد، توانیمان سەركەوتووبووین لە ئەنجامدانی یارییەكان و ژمارەیەكی زۆر یانەكانی كوردستان و عێراق بەشدارییان تێداكردبوو، لە ئەنجامی كۆتایشدا بەم شێوەی خوارەوەبوو.
ئاستی ئافرەتان
1-یانەی ئافرەتانی هەولێر
2- یانەی دیفاع جەوی
3-یانەی دهۆك
3-یانەی ئاسایش
ئاستی كوڕان لاوان
1-نەفت
2-حەشدی شەعبی
3-دیالە
3-سێمێل
ئاستی كوڕان تازەپێگەیشتوان
1-دیفاع جەوی
2- دیالە
3-كەرخ
3-جیهان
