چوار یانە ڕاستەوخۆ گەیشتنە خولی پلە یەكی كوردستان

چوار یانە ڕاستەوخۆ گەیشتنە خولی پلە یەكی كوردستان

چوار یانە ڕاستەوخۆ گەیشتنە خولی پلە یەكی كوردستان
یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە درێژەی ئەنجامدانی خولی وەرزشیەكانی بۆ یانەكانی كوردستان، ئەمساڵیش وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی بەمەبەستی زیاتر گرینگیدان بە یارییەكانی تۆپی پێی كوردستا، خولی یانە پلە دووەكانی كوردستانی بە شێوازی كۆمەڵە و بە ئەنجامدانی یەك یاری بەرێوەبرد. چوار كۆمەڵە دابەشكرابوون لە سەر شوێنی جوگرافی بۆ ئەوەی یارییەكانی بە شێوازی چوون لەگەڵ یەكتری ئەنجام بدەن، لە كۆمەڵەی یەكەم یانەی كەلاری دەڤەری گەرمیان توانی بە پلەی یەكەم سەركەوێت و بگاتە خولی پلە یەكی كوردستان لە هەر پێنج یارییەكە براوە بوو، لە كۆمەڵەی دووەمیش یانەی حاجیاوا بە جیاوازی گۆڵ توانی سەركەوێت بۆ ڕیزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، لە كۆمەڵەی سێیەمیش یانەی ڕواندوز دوای وەرزێك دابڕان لە خولی پلە یەكی یانەكانی كوردستان جارێكی تر گەورەیی خۆی پێشاندە و بە پلەی یەكەمی گروپەكەی گەیشتنەوە خولی پلەیەكی یانەكانی كوردستان، لە كۆمەڵەی چوارەمیش یانەی باتیفا بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ یانەی شیلادزێ سەركەوت بۆ ڕیزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، بڕیاریشە هەریەك لە یانەكانی خورماڵ و سەنگەسەر و پەروەردە و شیلادزێ یارییەكانی پاشكۆ و گەیشتن بۆ ڕیزیی یانە پلە یەكەكانی كوردستان ئەنجام بدەن و یانەیەك سەردەكەوێت بۆ ڕیزی یانە پلە یەكەكان.

Top