یانەی هەندرێن دەستی بە گرێبەست كردوە
یانەی هەندرێن دەستی بە گرێبەست كردوە
هەر چەندە وادەی دەستپێكی یارییەكانی وەرزی نوێ خولی یانە پلە نایابەكانی كوردستان دیاری نەكراوە، یانەی هەندرێنی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولەكەش دەستی بە ئامادەكاری كردوە بۆ هێنانی یاریزانانی و نوێ كردنەوەی گرێبەستی بەشێك لە یاریزانانی، هەر چەندە یانەكە ژمارەیەك لە یاریزانانی ئەستێرەی تیپەكەی لەدەستداوە بەهۆی چوونیان بۆ ڕیزی یانەكانی تری كوردستان، بەڵام دەستەی كارگێڕیی یانەكە سوورە لە سەر ئەوەی ئەم وەرزە ناوی یانە بە بەرزی بهێڵنەوە و بتوانن كێبڕكێ لە سەر بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە بكەن لە خولەكە، یانەی هەندرێن بەفەرمی گرێبەستی ستافی ڕاهێنەرانی یانەكە كە پێكهاتووە لە هەریەك لە دڵشادمەعروفی ڕاهێنەر و فەرهەنگ تەهای یاریدەدەر و فاخیر عەلی ڕاهێنەری گۆڵپارێز تازەكردەوە، جگە لەوەش یانەكە گرێبەستی هەریەك لە یاریزانان(مەسرور فەخرەدین،ئاری زرار،سەفا حوسامەدین،سەنگەر عەبدولكەریم،حوسێن خالید،شەمزین یاسین،نەزیر حەمید) نوێ كردوە، وە هێنانی سەلاح حەسەن لە یانەی ئاكرێ یانەكەش هێشتا بەوەش نەوەستایە دەیەوێ یاریزانی ئەستێرە بگوازێتەوە ڕیزی پێكهاتەی یانەكەی.
