زاخۆ پارەیەكی زۆری سەرف كردوە ئەنجامی وەكو پێویست نییە

زاخۆ پارەیەكی زۆری سەرف كردوە ئەنجامی وەكو پێویست نییە

زاخۆ پارەیەكی زۆری سەرف كردوە ئەنجامی وەكو پێویست نییە
تیپی تۆپی پێی یانەی زاخۆ ئەمساڵ جیاواز لە سەرجەم یانەكانی عێراقی پارەیەكی یەكجار زۆری بۆ گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان سەرف كردوە بۆ ئەوەی بتوانێ‌ ئەنجامێكی شایستە بەدەست بهێنێت، بەڵام یانەكە تاكو ئێستا نەیتوانیوە ئەنجامەكانی بە دڵی هاندەرانی یانەكەی بێت سەرەڕای ئەوەش یانەكە ڕاهێنەرێكی فەرەنسی گۆڕیوە و قەتەرییەكی هێناوەتە یانەكە، بەڵام لە كۆی ئەنجامدانی هەشت یاری ڕابردوو لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی بە كۆكردنەوەی نۆ خاڵ لە پلەی یازدەهەم دێت كە ئەوەش لەگەڵ ئەو هەموو ئەستێرەیە و سەرف كردنی پارەیەكی زۆر ناگونجێ، یانەكە دەیەوێت سوود لە وەستانی خولی ئەستێرەكانی عێراقی وەربگرێت بۆ ئەوەی یانەكە بهێنەوە ناو كەشوهەوای یارییەكان و بتوانن زاخۆ بكەنەوە یانە گەورەكەی عێراقی، چیا ئەمین سەرۆكی یانەی وەرزشی زاخۆ ئەوەی ئاشكرا كرد كە ئەمساڵ یانەكەی نزیكەی 13ملیار دیناری لە گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان سەرف كردوە بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامەكانیان دڵخۆشكەر بێت، گوتیشی " مێركاتۆی هاوینەی زاخۆ جیاواز بوو لەگەڵ سەرجەم یانەكانی عێراقی و ئەستێرەی زۆرمان هێناوە بۆ ئەوەی یانەكە كێبڕكێ بكات. گوتیشی تاكو ئێستا نزیكەی دووملیار و نیومان بەدەستهێناوە بۆ یانەكە، هەرچەندە ئەگەر بتەوێ مڵملانێ‌ لە سەرئەنجامی باش بكەی دەبێ یاریزانی باش و ئەستێرەت هەبێت.گوتیشی گلەییمان لە ناوبژیوانانی عێراقی هەیە كە ئاستیان خراپە ئەمساڵ، نەك تەنیا بۆ زاخۆ بەڵكو بۆ یانەكانی تریش ڕەنگە وابێت.

Top