سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سەرۆکی فەخریی یەکێتیی نێودەوڵەتیی دیموکرات (IDU) و سیاسەتمهدار و کەسایەتیی ديارى بەریتانی کرد.
رۆژی سێشەممە، 29-09-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە لۆرد مایکل ئاشکرۆفت، سەرۆکی فەخریی یەکێتیی نێودەوڵەتیی دیموکرات (IDU) و سیاسەتمهدار و کەسایەتیی ديارى بەریتانی کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە دیدارەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان "خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی بەڕێزیان بۆ ههرێمى كوردستان دەربڕی و رۆڵ و پێگەی دیاری لۆرد ئاشکرۆفتی لە کایەی سیاسی و ئابووری و پشتگیری لە پرەنسیپەکانی دیموکراسیدا بەرز نرخاند".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لۆرد ئاشکرۆفت خۆشحاڵیی خۆی بە دیدارەکە و سەردانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ستایشی ئاستی سەقامگیری، ئاوەدانکاری و گەشەسەندنی هەرێمی کوردستانی کرد.
