ژمارەی کوژراوانی تەقینەوە لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان بەرز دەبێتەوە

ژمارەی کوژراوانی تەقینەوە لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان بەرز دەبێتەوە

 

 

پۆلیس و کاربەدەستانی فریاگوزاری پاکستان ڕایانگەیاند، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردە سەر خاڵێکی ئەمنی لە ناوچەی دێرا ئیسماعیل خان لە باکوری ڕۆژئاوای وڵات، لانیکەم ١١ کەس کوژران و دەیان کەسیش برینداربوون.

بەرپرسێکی پۆلیسی دێرا ئیسماعیل خان ڕایگەیاند، هێرشەکە لە دەوروبەری نیوەڕۆی ڕۆژی یەكشەممە 25ی ئۆکتۆبەر لە دژی خاڵێکی پشکنینی هاوبەش ئەنجامدراوە کە پۆلیس و سوپا و گومرگی تێدابووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "کەسێک کە گومانی خۆکوژی لێدەکرا، ئۆتۆمبێلێکی تەقەمەنی هەڵگرتبوو، خۆی خستە ناو بازگەکەوە و بەهۆیەوە 11 کەس کوژران و 18ی دیکەش برینداربوون".

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، گروپی تەحریکی تاڵیبانی پاکستان بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top