تەقینەوەیەک لە باڵەخانەیەک لە ئەسینای پایتەخت

تەقینەوەیەک لە باڵەخانەیەک لە ئەسینای پایتەخت

 

 

ڕۆژی یەكشەممە ٢6ی ئۆکتۆبەر، تەقینەوەیەک لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی گەشتیاری لە ناوەندی مێژوویی ئەسینای پایتەختی یۆنان ڕوویدا و بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستدا.

هێزی تەقینەوەکە بووە هۆی ئەوەی بینا سێ نهۆمییەکە بە تەواوی داڕمێت و زیانی بە بیناکانی نزیکەوە گەیاندووە و پاشماوەی بەسەر شەقامەکەدا بڵاوبووەتەوە.

تەقینەوەکە لە شەقامێکی بچووکی نێوان   دوو شوێنە گەشتیارییە بەناوبانگەکانی ئەسینای پایتەخت ئەکرۆپۆلیس و پەرستگای زیوسی ئۆڵۆمپی ڕوویداوە.

لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا چوار گەشتیاری ئەمریکی و هاووڵاتیەکی بەریتانی و هاووڵاتییەکی یۆنانی گیانیان لەدەستدا.

هەروەها میدیا ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە ژمارەیەک کەس بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پاشماوە و کەرەستەی بیناسازی لە شەقامەکانی نزیکەوە بریندار بوون و  بەشێک لە باڵەخانەکانیش چۆڵکراون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top