هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکان بۆ سەر سعودیە
حوسییەکان لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا "ئامانجی هەستیار"یان لە پایتەختی سعودیە و دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆ لە شاری بەندەری یانبو کردە ئامانج، بە بەکارهێنانی ژمارەیەک مووشەکی بالیستی، مووشەکی کروز و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
حوسییەکان ئەم هێرشانەیان بە وەڵامێک بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی هاوپەیمانییەتیی عەرەبستان بە سەرکردایەتی سعودیە لە یەمەن ناوبرد و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هێرشەکانی سعودیە بووەتە هۆی زیانی گیانی خەڵکی مەدەنی و وێرانکردنی ژێرخانی ئەو وڵاتە.
هەروەها ئەو گرووپە هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە ئەگەر ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سعوودیە بەردەوام بێت یان پەرەی سەندووە، وەڵامی سزای قورستر دەداتەوە.
لەبەرامبەردا بەرپرسانی سعودیە ڕایانگەیاندووە، لانیکەم بەشێک لەو مووشەک و فرۆکە بێفڕۆکەوانانەی ئاراستەکراون، ڕێگریان کردووە و لەناویان بردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل
