قەدەغەکردنی باڵاپۆشی لە قوتابخانەکانی ئیتاڵیا
حکومەتی ئیتاڵیا جۆرجی مێلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا پۆشینی بورقا و باڵاپۆشی لە قوتابخانەکان قەدەغە کرد و سنووردارکردنی نوێی بەسەر بەشێک لە خوێندکارە بیانییەکاندا سەپاند.
لە ئیتاڵیا لە ساڵی 1975ەوە پۆشینی جلوبەرگێک نایاسایی بووە کە ناسینەوەی کەسەکان بەبێ هۆکارێکی دروست ئەستەمە، وەزیری پەروەردەی ئیتاڵیا ڕایگەیاندووە، پەیڕەوی نوێی ئیتاڵیا بە شێوەیەکی سەرەکی ئەو خوێندکارانە دەگرێتەوە کە بەم دواییە گەیشتوونەتە ئیتاڵیا و شارەزایی تەواویان بە زمانی ئیتاڵی نییە.
ئەو منداڵانەی لە ئیتاڵیا لەدایک بوون یان پێشتر لە باخچەی ساوایانی ئیتاڵیا چوونەتە ژێر ئەم سنووردارکردنانە.
لە ئەگەری دروستبوونی کێشەی جددی لە گونجانی خوێندکاردا، پێویستە دایک و باوک کۆرسی زمانی ئیتاڵی بێبەرامبەر بخوێنن و ئەگەر ڕەتی بکەنەوە دەتوانن تا هەزار یۆرۆ غەرامە بکرێن.
هەروەها لە ساڵی ٢٠١٠ەوە لە ئیتاڵیا سنوورێکی لەسەدا ٣٠ بۆ ژمارەی خوێندکارانی بیانی لە هەر پۆلێکدا دانراوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
