تەقینەوەیەک لە باڵەخانەیەک لە ئەسینای پایتەخت
ڕۆژی یەكشەممە ٢6ی ئۆکتۆبەر، تەقینەوەیەک لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی گەشتیاری لە ناوەندی مێژوویی ئەسینای پایتەختی یۆنان ڕوویدا و بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستدا.
هێزی تەقینەوەکە بووە هۆی ئەوەی بینا سێ نهۆمییەکە بە تەواوی داڕمێت و زیانی بە بیناکانی نزیکەوە گەیاندووە و پاشماوەی بەسەر شەقامەکەدا بڵاوبووەتەوە.
تەقینەوەکە لە شەقامێکی بچووکی نێوان دوو شوێنە گەشتیارییە بەناوبانگەکانی ئەسینای پایتەخت ئەکرۆپۆلیس و پەرستگای زیوسی ئۆڵۆمپی ڕوویداوە.
لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا چوار گەشتیاری ئەمریکی و هاووڵاتیەکی بەریتانی و هاووڵاتییەکی یۆنانی گیانیان لەدەستدا.
هەروەها میدیا ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە ژمارەیەک کەس بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پاشماوە و کەرەستەی بیناسازی لە شەقامەکانی نزیکەوە بریندار بوون و بەشێک لە باڵەخانەکانیش چۆڵکراون.
گوڵان: سەردار خەلیل
