لە ئیتاڵیا ٣٤ تۆمەتبار بە تاوانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و تاوانی مافیا دەستگیرکران

لە ئیتاڵیا ٣٤ تۆمەتبار بە تاوانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و تاوانی مافیا دەستگیرکران

 

 

پۆلیسی ئیتاڵیا لە ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوان دژی تاوانە ڕێکخراوەکان و تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە ناوچەی ناپۆلی ٣٤ کەسی دەستگیرکرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لە کاتی پشکنینەکانیاندا، ئەفسەرەکان توانیویانە زیاتر لە سێ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار یۆرۆ پارەی کاش کە لەناو دیوارەکانی خانوویەکدا شاراوەتەوە بدۆزنەوە و دەستیان بەسەردا بگرن.

ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی مافیا، بازرگانیکردن و هەڵگرتنی مادەی هۆشبەر بە مەبەستی دابەشکردن و وەرگرتنی پارە، بەدوایاندا دەگەڕێن و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

لە کۆی گشتی ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراون، ٢٣ کەسیان بە فەرمانی دادوەری گواستراونەتەوە بۆ زیندان و ١١ کەسی دیکەش خراونەتە ژێر دەستبەسەری ماڵەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top