لافاو و زریان لە ژاپۆن روویدا
بەهۆی لافاو و زریان لە تۆکیۆ، لانیکەم چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش کەسیش بێسەروشوێنن و هەزاران کەسیش بێ کارەبان.
گەردەلوولەکە بووە هۆی لەرزین لە ناوچە نیشتەجێبووەکان لە پارێزگاکانی چیبا و کاناگاوا و ژێرئاوکەوتنی ڕێگاوبانەکان و هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان و پەککەوتنی بەرفراوانی گواستنەوەی لێکەوتەوە لەکاتێکدا ڕۆژی دووشەممە بەدرێژایی کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن ژاپۆن دەجووڵایەوە.
بەرپرسان پشتڕاستیان کردەوە کە ئەو چوار کەسە گیانیان لەدەستداوە و شەش کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون لەکاتێکدا تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری لە ناوچە زیانلێکەوتووەکاندا کاریان دەکرد.
هەزاران ماڵ بێ کارەبا مانەوە و گەشتکردن بە توندی لە سەرانسەری هەرێمی پایتەختدا پەککەوت، بەهۆی بەردەوامبوونی بارانبارینی ژمارەیەکی پێوانەیی لە دەوروبەری تۆکیۆ.
گوڵان: سەردار خەلیل
