فەرەنسا بڕیارنامەیەک لەبارەی گەرووی هورمز دادەڕێژێت

فەرەنسا بڕیارنامەیەک لەبارەی گەرووی هورمز دادەڕێژێت

 

 

فەرەنسا بە هەماهەنگی لەگەڵ واشنتۆن دەستیکردووە بە داڕشتنی بڕیارنامەیەک لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە ئامانجی پێکهێنانی ئەرکێکی نێودەوڵەتی بۆ گەڕاندنەوەی هاتوچۆی بازرگانی لە گەرووی هورمز.

ئەم دەستپێشخەرییە دوای کۆبوونەوەی نێوان ئیمانوێل ماکرۆن و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی فەرەنسا و ئەمریکا دێت کە ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ئەیلول ئەنجامدرا، دیپلۆماتکاران ئەرکەکە بە سروشتی بەرگریکارانە وەسف دەکەن، ئامانجیان جیاکردنەوەی ئازادیی کەشتیوانییە لە ململانێی بەرفراوانتر لەگەڵ ئێران و دوورکەوتنەوە لە گرتنەبەری ڕێبازێکی شەڕانگێزانە بەرامبەر تاران.

هەروەها تا ئێستا هیچ ڕەشنووسێکی گشتی بڵاو نەکراوەتەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top