دهۆك نەگەیشتۆتە ئاستی ڕاستەقینەی خۆی
دهۆك نەگەیشتۆتە ئاستی ڕاستەقینەی خۆی
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشیی دهۆك بەشدار لە یارییەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراقی ئەم وەرزە بەپێكهاتەیەكی باش و بە ڕاهێنەرایەتی ڕاهێنەری ئێرانی یحیی گوڵ محمدی تیپەكە هاتۆتە نێو ڕكابەڕییەكانی خولی بژاردەكانی عێراقی، بەڵام لە كۆی ئەنجامدانی حەوت یاری ڕابردوو یانەكە تەنیا لە یەك یاری سەركەوتوو بووە، پێنج یاری یەكسان بوون و یەك یاریشی دۆڕاندوە، یانەكە ئەم وەرزە تاكو ئێستا ئاستی ڕاستەقینەی خۆی پێشكەش بكات، سەرەڕای ئەوەی یانەكە ئەم وەرزە چەندین گرێبەستی ئەنجامداوە لەگەڵ یاریزانی ئاست بەرز، بەڵام كارگێڕیی یانەكە تاكو ئێستا بەردەوامن لە سەر كارەكانی خۆیان و دەیانەوێ دەرفەت بەم ڕاهێنەرە ئیرانیە بدەن بۆ ئەوەی لە هەفتەكانی داهاتوو تیپەكە بچێتە قۆناغێكی باشتر و بتوانن لەگەڵ كەشی یارییەكان ڕابهێنن و بتوانن ئاستی تیپەكە ببنە قۆناغی باشتر و یانەی دهۆكیش كە خاوەن پێگەیەكی بەهێزی وەرزشییە لە سەر ئاستی عێراقی بگەڕێنەوە ڕِێچكەی ئەنجامە باشەكان. دواین یاری یانەكەش لە بەرامبەر یانەی كەرخ دهۆك دووچاری شكستێكی لە ناوكا بوو بە ئەنجامی(3-2)گۆڵ، بەڵام لە ئێستادا ستافی ڕاهێنەرانی دهۆك لە هەوڵی چارەسەر كردنی ئەو كێشانەن كە لە یارییەكان ڕووبەروویان دەبێتە و هەوڵی باشتر كردنی ئەنجامی تیپەكە دەدەن.
