یانەی كەركووك لە عێراقەوە دێتەوە مەیدان

یانەی كەركووك لە عێراقەوە دێتەوە مەیدان

یانەی كەركووك لە عێراقەوە دێتەوە مەیدان
دوای ئەوەی یانەی كەركووك سەر لەنوێ دەستی بە چالاكییە وەرزشییەكانی كردوە و یانەكە هەڵبژاردنی بۆ یانەكە ئەنجامدا و نەوزاد قادر بە سەرۆكی یانەكە هەڵبژێردرا، یانەكە جارێكی تر دەیەوێت دەست بە جموجۆڵە وەرزشییەكان بكاتەوە لە هەردوو دەرگای عێراق و كوردستان چالاكییە وەرزشییەكان دەستپێبكاتەوە. یانەكە لە ئێستادا لە هەوڵی ئەوەیە لەگەڵ یەكێتی تۆپی پێی عێراقی لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی تیپەكە ببنەوە خولی یانەكانی عێراقی بۆ ئەوەی جارێكی تر یانەی كەركووك بە گەورەیی لە مێژووی شارەكە دەست پێ بكاتەوەكە لە دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر یانەكە سەرجەم چالاكییەكانی ڕاگرتبوو، لە ئێستادا دوایی چەندین ساڵ دەست بە چالاكییە وەرزشیەكانیان دەكەنەوە لەم بارەشەوە نەوزاد قادر سەرۆكی یانەی وەرزشی كەركووك بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: وەكو یانەی كەركووك دەستەی ڕاهێنەرانمان دەستنیشان كردوە كۆبوونەوەمان لەگەڵ ئەنجامداون كاپتن وەلید ڕاهێنەری تیپەكە دەبێت، هەفتەی ڕابردوو دەست بەكاربووینە لە یانەكە دواتریش ڕۆژی مەشقەكانی یانەكە و دەستنیشان كردنی یاریزانان دیاری دەكەن.جگە لەوەش ئێمە لە خولی عێراقی دەست پێدەكەینەوە چاوەڕوانی یەكێـتی تۆپی پێی عێراقین وەڵامی نوسراومان بدەنەوە بۆ ئەوەی بزانین ئێمە لەچ پلەیەكی خولەكانی عێراقی بەشدار دەبین. بۆیە ئەوەی لە توانامان بێت ئەنجامی دەدەین بۆ ئەوەی تیپێكی تۆكمە و بەهێز دروست بكەین و سەر لەنوێ جارێكی تر یانەكە پڕ چالاكی بكەینەوە لە خولەكان بدرەوشێنەوە.
لەشكر بەكر

Top