یانەی ئاكرێ تیپێكی بەهێزی دروست كردوە
یانەی ئاكرێ تیپێكی بەهێزی دروست كردوە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی ئاكرێ بەشدار لە هەردوو خولی نایابی یانەكانی كوردستان و خولی یانە پلە دووەكانی عێراقی بەر لە دەستپێكی هەردوو خولەكە یانەكە دەستی بە ئامادەكاری كردوە لە سەر دەستی ڕاهێنەری كورد یونس سلێمان، لە ئێستادا كارگێڕیی یانەكە بەفەرمی دەستی بە گواستنەوە و نوێكردنەوەی گرێبەستی یاریزانان كردوە بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی شایستە لە هەردوو خولەكە بەدەست بهێنن. یانەی ئاكرێ بەر لە یانەكانی تری كوردستان ئامانجی گەورەی هەیە لە خولەكە و دەیەوێ بە ئەنجامی گەورە لە هەردوو خولەكەی وەرزی نوێ دەربچێت، بۆ ئەم مەبەستەش كارگێڕیی یانەی ئاكرێ گرێبەستی لەگەڵ یاریزانان(سەفین عەبدولخالق،ئاشتی ئیدریس،حوسێن فەیسەل، ئیدریس مۆفەق ، خەتاب عومەر،نیدار فەرحۆ شڤان جەمیل،) نوێ كردۆتەوە لە ڕۆژانی گرێبەستی دیكەش نوێ دەكەنەوە، جگە لەمەش یانەی ئاكرێ ئاگری لە گواستنەوەی یاریزانانی كوردستان بەرداوە گرێبەستی لەگەڵ چەندین یاریزانی ئاست بەرزی یانەكانی هەندرێن و پێشەرگەی هەولێر واژوو كردوە یاریزانانیش بریتین لە(عەمار شەعلان هێرشبەر، رەدوان نەسرەدین، ئیسماعیل خدر،محەمەد مەسعود،هێمن نازم، ئەمیر ئیسماعیل،ئارام بەهرەم،عەلی رەعد، عەلی رەعد لە یانەی ئەمواجی سامەرا و سجاد حوسێن لە یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق و یانەی كەربەلا ، گەشتیار كەریم، دلێر حاتم)بە نیازن یاریزانی تریش بهێنە ڕیزی یانەكە بۆ هەردوو خولەكەی كوردستان و عێراق، كارگێڕیی یانەی ئاكرێ ئەم وەرزە چاوی لە ئەنجامی گەورەیە لە هەردوو خولەكەی كوردستان و عێراق دیانەوێ ئاكرێ ژمارەیەكی قورس و كێبڕكێ بكات لە سەر نازناوەكان.
