كوڕان دهۆك و كچانی پێشمەرگە پاڵەوانی گۆڕەپان و مەیدانی كوردستان بوون
كوڕان دهۆك و كچانی پێشمەرگە پاڵەوانی گۆڕەپان و مەیدانی كوردستان بوون
لە شاری سلێمانی و بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی كوردستان و بە هاوكاری لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان هەڵسا بە ئەنجامدانی پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی یانەكانی كوردستان، لەم پاڵەوانێتیە كە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو یانەكانی كوردستان لە هەردوو ئاستی كوڕان و كچان كێبڕكێ بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستەیان دەكرد لە پاڵەوانێتیەكە، پاڵەوانێتیەكە بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی یاریزانانی گۆڕەپان و مەیدان بوو لە شارەكانی كوردستان و گرینگیدان بە چالاكییە وەرزشیەكان بوو، لەم ناوەندەش یاریزانانی بەشداربووی شارەكانی كوردستان بە تامەزرۆی زۆرەوە بەشدارییان لەم پاڵەوانێتیەكە كرد و كێبڕكێ بەهێز لە نێوان یانە بەشداربووەكانی كوردستان هەبوو بۆ بەدەستهێنانی پلەكانی پێشەوەی پاڵەوانێتیەكە ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
لە ئاستی كچان
1-پێشمەرگەی سلێمانی 119خاڵ
2-سیروانی نوێ 109خاڵ
3-فەتاتی كەركووك 99خاڵ
ئاستی كوڕان
1-دهۆك 128خاڵ
2-سیروانی نوێ 108خاڵ
3-شۆریجە 97خاڵ
لەشكر بەكر
