یانەی سێمێل بەشداری خولی نایابی كوردستان دەكات

یانەی سێمێل بەشداری خولی نایابی كوردستان دەكات

یانەی سێمێل بەشداری خولی نایابی كوردستان دەكات
هەر چەندە تاكو ئێستا وادەی دەستپێكردنی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی كوردستانەوە دیاری نەكراوە، بەڵام بەشێك لە یانەكانی كوردستان كەوتونەتە خۆیان بۆ بەهێزكردنی ڕێزی پێكهاتەی یانەكانیان، یانەی سێمێل كە ئەمساڵ سەركەوتووە بۆ خولی نایابی یانەكانی كوردستان، چەند هەفتەیەك پێش ئێستا یانەكە ئاشكرای كردبوو ئەگەر هاوكاری دارایی نەكڕێن ناتوانن بەشداری خولی نایابی كوردستان بكەن، بەڵام هەر زوو لەلایەنی پەیوەندیداری شارەكە هاتووونەتە سەرخەت و بەڵێنی هاوكاری كردنی تەواویان بە یانەكە داوە بۆ ئەوەی ئەمساڵ بەشداری خولی نایابی یانەكانی كوردستان بكەن، لەم بارەشەوە دكتۆر هاریوان عاید ئەوەی ئاشكرا كرد گوتی" بەناوی خۆمان و سەرجەم هاندەرانی وەرزشی سێمێل سوپاسی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی تری شارەكە دەكەین لە شاری دهۆك هاتنە سەر هێل بۆ ئەوەی هاوكارمان بن و موژدەیەكی زۆر خۆشی پێداین بۆ ئەوەی بتوانین دەست بە ئامادەكاری بكەین بۆ خولی یانە پلە نایابەكانی كوردستان لە ئایندەیەكی نزیكدا دەست بە ئامادەكاری دەكەین بۆ ئەوەی تیپێكی تۆكمەی بەهێز دروست بكەین بۆ خولی نایابی كوردستان و ئەگەر یاریگاشمان تەواو نەبێت كارەكانی تاكو ماوەیەكی دیكە یاریگاكەشمان ئامادە دەبێت بۆ لە باوەش گرتنی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان، گوتیشی" بەهەمان ستافی ڕاهێنەرانی پاڕ ساڵیش دەست بە وەرزی نوێ دەكەینەوە.

Top