ئیدانەکردنی نێودەوڵەتی هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر سعودیە

ئیدانەکردنی نێودەوڵەتی هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر سعودیە

 

 

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو و ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشەکانی حوسییەکانیان بۆ سەر باشووری سعودیە شەرمەزار کرد.

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو ڕۆژی سێشەممە بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی حوسییەکانی بۆ سەر باشووری سعودیە کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لە کاتی ئەو هێرشانەدا خەڵکی سڤیل و ئیمکانات و ژێرخانی مەدەنی کراونەتە ئامانج و ژمارەیەک هاووڵاتیش بریندار بوون.

لە هەمان کاتدا سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشەکانی حوسییەکانی بۆ سەر سعودیە شەرمەزار کرد کە دامەزراوە نەوتییەکانی وڵاتەکەی کردە ئامانج و دەیان کەسیش بریندار بوون.

ناوبراو نیگەرانی خۆی لە دەرئەنجامەکانی ئەو هێرشانە دەربڕی و گوتی: ئەم هێرشانە خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی وزەی کردۆتە ئامانج، هەروەها نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە ڕاپۆرتەکانی قوربانی و برینداربوونی خەڵکی مەدەنی.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top