سزاکانی هاوکاتی بەریتانیا و ئەمریکا بۆ سەر پیشەسازی فڕۆکەوانی ئێران
بەریتانیا ڕێسای نوێی بۆ توندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران ڕاگەیاند و وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکاش ٣٦ ئامانجی پەیوەست بە پیشەسازی فڕۆکەوانی ئێرانی سەپاند.
بەپێی ڕاگەیاندنی فەرمی حکومەتی بەریتانیا و لە چوارچێوەی ڕێسا نوێیەکەدا، سنووردارکردنی بازرگانی ئەو کەرتانە دەگرێتەوە کە بریتین لە وزە، کانزا، زێڕ، نەرمەکاڵا، کەشتیوانی و بیمە.
هەروەها سنووردارکردنەکان بۆ هەناردەکردنی کاڵا و تەکنەلۆجیاکان درێژکراونەتەوە کە حکومەتی بەریتانیا پێی وایە دەتوانێت بەشداربێت لە توانا ئەتۆمی و چەکییەکانی ئێران.
لە هەمان کاتدا وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ٣٦ ئامانجی بۆ پشتیوانی لە پیشەسازی فڕۆکەوانی ئێران سزا داوە.
لە نێو ئەوانەی سزایان بەسەردا سەپێنراوە، ٢٧ هێڵی ئاسمانی ئێرانی هەیە.
وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا هۆشداریشیدا لەوەی ئەو کۆمپانیا و کەسانەی مامەڵە لەگەڵ هێڵە ئاسمانییەکانی ئێرانی ماونەتەوە، مەترسیی پچڕانیان لە سیستەمی دارایی جیهانی داهەیە.
گوڵان: سەردار خەلیل
