زیاتر لە سەد ساڵه‌ كورد ڕێگەى نەداوە شوناسى بستێک خاکى کوردستان بگۆڕێت

زیاتر لە سەد  ساڵه‌ كورد ڕێگەى نەداوە شوناسى بستێک خاکى کوردستان بگۆڕێت



کەرکووک وخانەقین و هەموو بستێکى ئەم نیشتیمانە ، رەمزى بوون و شکۆمەندى هەر کوردێکى دڵسۆز و کوردپەوەرە ، زڵهێزان و داگیرکەرانى کوردستان لەماوەى زیاتر لە یەک سەدەى بە زۆر لکاندن و دابەشکردنى خاکى کوردستان بە چوار دەوڵەتى ساختە و ستەمکارەوە ، هەمیشە هەوڵیانداوە لە پاڵ ئەو بە زۆرە ملێ لکاندنەى کوردوکوردستان ، کار بۆ گۆڕینى ناسنامە و تواندنەوەى لە نێو گەل و نەتەوە غەیرە کوردەکان بکەن ، بەتایبەت کە کەرکووک و خانەقین و شەنگال و هەموو ئەو ناوچانەى کە بەهۆى بوونى سەروەتێکى بێ شومارى وزەى نەوت و غاز هەمیشە چاوچنۆکانە بە چەندین سیناریۆ پیلانگێرى هەوڵى شێواندنى ڕەسەنایەتى ئەو ناوچەکە کوردستانییە داگیرکراوانەیان داوە ، بەڵام ڕووبەڕووى ئیرادە و خۆڕاگرى گەلى کورد بوونەتەوە و تا ئێستاش توانیوویانە بەرگرى لە شوناسى کوردبوونى خۆیان پاراستوووە ، چونکە هیچ کوردێکى دڵسۆز بەتایبەت هەر لە کەرکووک و تاخانەقین و شەنگال ، ئامادە نیین سازش لە سەر بستێک لە خاکى باب وباپیرانیان بکەن و هەمیشە ڕووبەڕووى ئەو هەوڵە نەزۆکانە بوونەتەوە کە مەرامیان گۆڕینى دیمۆگرافیاى شارە و کەلتوورى و زمانى ئەو شارە کوردستانییانە بووە ، کەرکووک، خانەقین و شەنگال وهتد .. هەردەم شارى پێکەوەژیانى پێکهاتە نەتەەوەیی و ئایین و ئایینزاکان بووە ، بەڵام لە پاڵ ئەوەشدا فاشیزمەکان لە پشتەوە هەردەم هەوڵى ئەوەیان داوە تا ئەو پێکەوەژیان بگۆڕن بۆ گۆینى شوناسى ئەو شارانە بەتایبەتى کار بۆ گۆڕینى ناسنامە و کەلتوورى کوردبوونى دەکەن بۆ عێراقبوونى ، ئیتر لە رابردوو و ئێستاشدا بەڕێگەى هاوردەکردنى عەرەب لەناوچەکەکانى باشوورى و ناوەڕاست و چ هاتنى سەدان میلیشیا و چەکدارى نایاسایی حەشد
کەرکووک و خانەقین و شەنگال و شارە کوردستانییە داگیرکراوەکانى دیکە ، بەهۆى گرنگى هەڵکەوتەى جوگرافی و ئابووری و وزە ، هەردەم لە نێو سێرەى داگیرکەران و حکوومەتە یەک لەدواى یەکەکانى عێراق بووە ، ئەو شارانە بە درێژایی مێژوویی خەباتى چەکدارى وسیاسى ڕۆڵێکى کاریگەرى بووە لە شۆڕشەکانى بزاڤى رزگاریخوازى گەلى کوردا ، بە دەیان ڕۆڵەى قارەمان و پێشمەرگە بوێر و ئازاى تێیدا هەڵکەوتووە و کە لە پێناو بست بە بستى ئەم خاکە و خوێن وگیانى خۆیان بەخشیووە، نەیاران و داگیرکەران و حکوومەتەکانى عێراق هەردەم هەوڵى گۆڕینى دیمۆگرافیایی ئەوە شارانەیان داوە و لەماوەى 18 ساڵى رابردووشدا ، وێراى هەوڵەکانى هەرێمى کوردستان بۆ جێبەجێکردنى ماددەى 140ى دەستوورى هەمیشەیی، بەڵام هیچ هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردن و ئاساییکردنەوەى دۆخى ئەو ناوچەکە کوردستانییانە هەر لە کەرکووکەوە تا شەنگال وخانەقین نەدراوە ، لەماوەى چەند ساڵى رابردوو وبەتایبەتى لەدواى پیلانگێرى و داگیرکردنەوەى کەرکووک هەرەشەى بەردەوامى گۆڕینى دیمۆگرافیا و بە عەرەبکردنى لەسەر بووە ، بۆیە کاتى ئەوە هاتووە بەرگى حزبایەتى لەو ناوچانە فرێ بدرێت و ئاورێکى رژد لە داهاتووى پێگەى کورد لە تەواوى ناوچە کوردستانییە داگیرکراوەکان بدرێتەوە ، چیتر ڕێگە نەدرێت هەر لەکەرکووکەوە تا خانەقین و شەنگال وناوچەکانى دیکە بە ڕێگەى ماددەى 140وە بکرێتە قوربانى یارییە سیاسییەکانى عێراق و لە ژێر گوشارى وڵاتانى دەرەکى
ئەوەى لە رابردوو ئێستاشدا بە ئاشکرا درکى پێدەکرێت ، پرۆسەى بەدناوى ئەنفال و بەعەرەبکردن لە کەرکووک وخانەقین و شەنگال بە سیناریۆ و پیلانگێرى بەردەوامە ، فاشیزمەکان و گروپ و تاقمە میلیشیا تایفى و مەزهەبییەکان و ئینجا حکوومەتى عێراق پشتیوانى تەواویی ئەو پرۆسەیە دەکات ، ئەوەش هەنگاوێکى قێزەوەنە بە ئاراستە ئەوەى بەرێگەى هاوردەکردنى عەرەب ، گەلى کورد ئەو ناوچەکە کوردستانییانە چۆڵ بکەن ، ئەوەش زەنگێکى مەترسیدارە بۆ سەرجەم ناوچەکە کوردستانییە کێشە لەسەرەکان ، ئەوەى لەم قۆناغەدا گرنگە ، هەڵوێستى گەلى کورد و گشت هێزولایەنە کوردستانییەکانى ئەو شارانەیە بۆ مانەوە لە سەر خاک و ئاو و زێدى باب و باپیرانیان و ڕەتکردنەوەى هەموو جۆرە بەعەرەبکردن و ڕاگواستنێک لەو ناوچەکە کوردستانییانە ، ئەوەى لە ئێستادا روودەدات ، درێژەدانى هەموو ئەو هەوڵانەى رابردوو و هەڵمەت و پرۆسەیەکى ڕیکخراوى نەیارانى کوردستان بۆ ڕاگواستن و بەعەرەبکردنى ئەو ناوچەکە کوردستانیانە وڕێگریکردن لە گەڕانەوەى کورد و پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچە کوردستانییانە ، دروستکردنى هەزاران خانوو لەلایەن عەرەبە هاوردە کان و گواستنەوەى فورمى خۆراکیان وڕەگەزنامەى شارستانیان بۆ ئەو ناوچەکە کوردستانیانە و کڕینى بەڵێشاوى خانوو و زەوى لە ناو ئەو شارانە و دەوروبەریان و ئینجا دەورپیێچکردنیان بە هەزاران چەکدار و میلیشیا ، هەوڵێکە بۆلێکترازاان و کەمکردنەوەى ڕێژەى کورد ، کە ئەمەش هەمووی پێچەوانەى دەستوورى هەمیشەیی عێراق و بەتایبەتى ماددەى 140ى دەستوورە
گرنگە ، کورد و گشت هێزولایەنە سیاسییەکانى بۆ چارەسەرکردنى ئەم کێشانە و دەبێت هەموو هەوڵەکان یەکبخرێن بۆ ئەوەى فشار لە سەر حکوومەتى بەغدا دروست بکرێت بۆ کاراکردنەوەى ماددەى 140ى دەستوور و چارەسەرکردنى کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ عێراق ، ئەگینا هیچ واتاەیەک بۆ فیدڕاڵییەت لە عێراقدا نامێنێت ، ئەوەى لە ئێستادا لە کەرکووک و خانەقین و شەنگال و ناوچەکەکانى دیکە دەگوزەرێت ، هەوڵێکى ستەمکارانەیە بۆ دیکتاتۆرییەت و گۆڕینى شوناسى کوردبوون و کوردستانیبوونى ئەو شارانەى گەلى کورد بەدرێژایی مێژوو باج و قوربانى گەورەى لە پێناویدا بەخشیووە ، گەلى کورد هەمیشە هەوڵى داوە ،بە پێکەوەژیانى ئاشتیانە و یەکتر قبووڵ کردن لەگەڵ هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایین و ئایینزاکان ، ئەو شارە کوردستانییانەى وەک کەرکووک و خانەقین و شەنگال و ئەوانى دیکەش ، بەو هەموو جیاوازیانەوە جوانن ، نەک جارێکى دیکە بە بیرى فاشیزمى و کۆنە بەعسى و گروپ و تاقمێکى میلیشیایی نایاسایی هەوڵى تێکدانى پێکەوەژیان و بەعەرەبکردن و ئەو هەمەرەنگییە بدات ، بۆیە ناکرێت چیتر لە ئەو هەڵوێستە ستەمکاراانەیە بەرامبەر بە کەرکووک و خانەقین و شەنگال بێدەنگ بن ، گەلى کورد دەیان ساڵە لە پێناو پاراستنى شوناسى کوردستانیبوونى کەرکووک و خانەقین خوێن و قوربانى گەورەى بەخشیووە ، لەگەڵ ئەو هەموو ستەمکاراییانەى بەرامبەرى دەکرێت ، دیسان هەر بەڕۆحى پێکەوەژیانى ئاشتیانە مامەڵە دەکات ، بۆیە زیاتر لە یەک سەدە ستەمى فاشیزمى و عەرەبى دژ بە کەرکووک و خانەقین و شەنگال و ئەوانى دیکە بەس نەبێت ، ئەوەى دەگوزەرێت ، ستەمکارییەکى دیکەیە لە ژێر ناوى دیموکراسى و دەستوور و فیدڕاڵى بەرامبەر بە کەرکووک وخانەقین و شەنگال و بەڵام ئەمجارەش گەلى کورد بە خۆڕاگرى و ئیرادەیەکى پۆڵایین و سەرکردایەتییەکى ژیرانە ڕێگە نادات یارى بە چارەنووسى ئەم ناوچەکە کوردستانییە ڕەسانە بکرێت و هەر دەبێ بگەڕێتەوە باوەشى دایک

Top