دەنگە نەشازەکان ؟؟
پێمان سەیر نەبێت ، شوڤینییەکی شکستخواردوی عەرەب ، ژەهرێک دژی هەرێمی کوردستان و گەلەکەی هەڵڕيژێ ، چۆنکە هەمان دەنگی نەشازی خۆ ڕادەستکەری کۆمەڵێک ( زمان کورد) ، هەماهەنگ و هاندەرن ، بە دڵنیاییەوە ئەوانەی باوەڕیان بە ئازادی و پێشکەوتنی گەلی کوردستان و کۆمەڵگای کوردەوارییان نییە و ، دژایەتی هزری نەتەوایەتی و نیشتیمانپەروەری دەکەن ، مێژوو سەڵمێنەری ( گومڕاییان) دەبێت .
کات و ڕووداوەکان ، پێوەری ڕاستگون بۆ یەکلاکردنەوەی ( بەرەکان) ، جەماوەر خاوەن و سەرچاوەی بڕیاری کۆتاییە ، چۆنکە بزووتنەوەی کوردایەتی هەڵقوڵاوی خواست و بەجێهێبەری ئامانجە باڵاکانی گەلە لە ئازادی و سەروەری نیشتیمانی ، بە پێچەوانەی بیرکردنەوەی هەرزە سیاسیەکانی کەوتوی تەڵەی نەیاران و جوڵەی ناهەمواریان لە بواری ماندوکردنی خەڵک و بێئومێدکردنیان و ، هەروەها چاندنی توی ڕزیوی یاخیبون لە توانای نەتەوەسازی و پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی و بەرزڕاگرتنی متمانەو خۆشەویستی گەل و وڵات .

عارف روشدی*