‏کورد لە نێوان ڕووداوەکانی ناوچە و(جەنگی هەستەکان) ئایا مێژوو دووبارە دەبێتەوە؟

‏کورد لە نێوان ڕووداوەکانی ناوچە و(جەنگی هەستەکان) ئایا مێژوو دووبارە دەبێتەوە؟



‏لە ماوەی ڕابردوودا باسێکی زۆر لەسەر سۆشیال میدیا بڵاو بۆتەوە سەبارەت بە ئەبو عوبەیدە و حەماس و هەندێک بانگەشە دەربارەی ڕەگەز و ناسنامەی ئەو، بەڵام لە پشت پەردەی ئەم جەنجاڵەی میدیاییەدا پرسیارێکی گرنگ هەیە: ئایا ئەم بابەتە تەنها بڕگەیەکی میدیاییە، یان دەکرێت ببێتە بەشێک لە جەنگێکی فراوانتر بۆ کاریگەریکردن لەسەر هەستی کورد.
‏ کورد زۆر بە ئاسانی و لە ڕێگای ئایدۆلۆژیا و ئاین دەتوانرێت کورد کۆنتڕۆڵ بکرێت و لە خشتە ببردرێت ئەمەش بە هاوکاری و پاڵپشتی ژێر پەردەی چەپ و ئیسلامی سیاسی کە بانگەشەی برایەتی گەلان و برایەتی ئاینی دەیکەن .

‏لە هەمان کاتدا، هەندێک لێکدانەوە سیاسی وا نیشانی دەدەن کە هەوڵ دەدەرێت پەیوەندییەک لەنێوان سیاسەتی تورکیا کە لە ژێر هەیمەنەی ئیخوان موسلمین و، هەڵوێستی عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە سەرۆکی زیندانی کراوی پەکەکە کە حیزێکی ، دۆخی کورد تێکبدرێت پەیوەندییەکانی کورد و ئیسرائیل بەرەو تونێڵێکی نادیار ببەن، کورد لە پێش چاوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئەمەریکا و ئیسڕائیل بخەن و لە نەخشەی داهاتوودا کورد هیچ ڕۆڵ و پێگەیەکی سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسی نەبێت ، چونکو گەلانی دەوروبەر باش دەزانن لە نەخشەی داهاتوو کورد ڕۆڵی سەرەکی دەێت بۆیە بە جۆرەها جەشن هەوڵ دەدەن بە هەموو ڕێگایەک و بە هەموو حەسەن خەیریەکان دۆخی کورد لاواز بکەن هیواخوازم کورد لەو بارەیەوە هۆشیار بێت.

‏مێژوو ؛ کاتێک کورد دەکرێتە ئامرازی نەیاران.

‏مێژووی ناوچەکە پڕە لە نموونەی بەکارهێنانی هێزە کوردییەکان لە ملمڵانێی نێوان دەوڵەتەکان و نەتەوەکانی تردا ،لە سەدەی بیستەمدا، کورد زۆرجار لە ناو ململانێی نێوان تورک، ئەرمەن، یۆنان، ڕووس و عەرەبدا بووەتە بەشێک لە هاوکێشەی هێز.

‏بەڵام زۆر گرنگە جیاوازییەکە بزانین هەموو ئەو ڕووداوانە بە یەک شێوە نەبوون و نابێت هەموویان بە یەک پرۆژەی یەکگرتوو لێک بدرێنەوە، کورد لە هەر قۆناغێکدا بەپێی بارودۆخی سیاسی و بەرژەوەندییەکانی خۆی هەڵوێستی جیاوازی هەبووە.

‏ئەوەی مێژوو فێریمان دەکات ئەوەیە کە کاتێک کورد خۆی نەزانێت لە کوێی هاوکێشەی ناوچەییەکاندایه، ئەگەری ئەوە هەیە ببێتە ئامرازێک بۆ پرۆژەی ئەوانی تر کە هەوڵی لاوازی پێگەی کورد دەدەن .

‏ئۆجەلان و پرسیاری نوێ

‏لەبارەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە، هەر شیکارییەک دەبێت لە نێوان هەڵوێستی ڕاستەوخۆی ئۆجەلان، سیاسەتی پەکەکە و سیاسەتی دەوڵەتی تورکیا جیاوازی بکات.

‏بانگەشەیەکی ژێر پەردە هەیە کە (تورکیا و ئۆجەلان خەریکی پلانێکن بۆ دانانی کورد بەرامبەر ئیسرائیل) بانگەشەیەکی سیاسی گەورەیە و بۆ سەلماندنی پێویستی بە بەڵگەی ڕوون هەیە. بەڵام هەمان کات، ئەم پرسیارە بەجێی خۆی دەمێنێتەوە ئەگەر هاوکێشەیەکی نوێ لە ناوچەکە دروست بێت، کورد چۆن دەتوانێت خۆی لەوە بپارێزێت کە ببێتە ئامرازی جەنگی نێوان لایەنە دەرەکییەکان هۆشیارانەتر مامەڵە بکات و پلان دابنێت بۆ ئەوەی نەبێت بە پلان ئەم پلانەش بۆ شارازایانی سیاسی و کەسایاتیە گەورەکانی کورد جێ دەهێڵم.

‏بۆچی (ئەبو عوبەیدە کوردە) ئەم هەموو سەرنجەی لەسەر سۆشیال میدیا دروست کردووە؟

‏بابەتی ناسنامەی ئەبو عوبەیدە لە سۆشیال میدیا زۆرتر لە ڕووی هەست و هۆشیاری نەتەوەیی کاریگەری دروست کردووە تا ڕووی بەڵگەی مێژوویی و سیاسی، ئەگەر هەندێک کەس هەوڵ بدەن بە ناوی کوردەوە کەسێک کە لە ڕێکخراوێکی چەکدارییەکی دیکەدا چاڵاکە بخەنە ناو چوارچێوەی کێشەی کورد، ئەوا پێویستە پرسیار بکەین.

‏ئەمە پەیوەندییە چییە؟ بەڵگەکەی کوێیە؟ و کێ سوودی لێ دەبینێت؟

‏لە جیهانی سۆشیال میدیا، هەواڵێکی نەسەلمێنراو دەتوانێت لە چەند کاتژمێرێکدا ببێتە (ڕاستییەکی کۆمەڵایەتی) بە تایبەتی کاتێک بابەتەکە پەیوەندی بە ناسنامە، نەتەوە و هەستی قووڵی کۆمەڵایەتییەوە هەبێت هەر بۆ نموونە هەندێ پەیج و ئەکاوەنتی سێبەری چەپی ئیخوانیزم لە بابەتی ئەبوو عوبەیده .

‏مەترسیی سەرەکی لە کوێیە؟

‏مەترسیی سەرەکی ئەوە نییە کە کورد لەگەڵ ئیسرائیل بێت یان دژی ئیسرائیل ، مەترسیی سەرەکی ئەوەیە کە کورد بکرێتە بەشێک لە جەنگی نێوان ئەوانی تردا، بێ ئەوەی بەرژەوەندیی خۆی دیاری بکات.
‏ئەگەر هەستی دژایەتیی کورد بەرامبەر لایەنێک بە شێوەیەکی دەستکرد زیاد بکرێت، ئەوا ئەگەری ئەوە هەیە کورد لە کۆتاییدا بەرژەوەندیی خۆی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا لەدەست بدات کە چەندین ساڵە هەوڵی کۆکردنەوەی پەیوەندی سیاسی و دیپلۆماسی دەدات لە ناوچەکە چەندین وەبەرهێنانی تێدا کردووە بە تایبەتی هەوڵی جەنابی سەرۆک بارزانی کە سەرمەشقی ئەم کۆکردنەوەی پشتیوانیه بووه
‏.
‏کوردستان بە قۆناغێکی زۆر هەستیاردا تێدەپەڕێت، لەو قۆناغەدا پێویستمان بە هۆشیاریی سیاسی، خوێندنەوەی مێژوو و پشتبەستن بە بەڵگە هەیە، نەک تەنها بە ڕووداو و بانگەشەی سۆشیال میدیا وە پێویستە میدیای کوردی بە خوێنراو بینراو بیستراو گرینگی بە بابەتی لەم شێوەیە بدەن و بۆ ڕای گشتی ئاشکرایان بکەن، وە حکومەتی هەرێم بە تایبەت وەزارەتی ڕۆشنبیری و ناوخۆش سانسۆڕ لەسەر ئەم میدیاو و پەیجی سێبەرانە دابنێن کە هەوڵی بەلاڕێدابردنی کۆمەڵگای کوردی دەدەن بۆ مەرامی خۆیان و ئەوانی تر مەبەستم دووژمنانی گەلەکەمانە .


‏مێژوو نابێت تەنها بۆ یادکردنەوەی ڕابردوو بێت؛ مێژوو دەبێت ئامرازێک بێت بۆ ئەوەی کورد جارێکی تر نەبێتە ئامرازی جەنگی ئەوانی تر و بەکارنەهێنرێت، قسەیەک هەیە دەڵێت ئەو گەلەی مێژووی خۆی نەخوێنێتەوە، لەوانەیە داهاتووی خۆی بە دەستی خۆی نەنووسێتەوە.

Top