بەغدا گۆڕەپانی شەڕی ڕق و کینە نییە. هێرش بۆ سەر هاندەرانی هەولێر... کێ یەکێتی عێراق دەپارێزێت؟
بەغدا مانای شاری ئاشتی و داد، پایتەختی عێراقە، پایتەختی هەموو عێراقییەکانە بێ جیاوازییەکان. پێویستە بەغدا بەم شێوەیە بێت و بەم شێوەیەش بمێنێتەوە. بەڵام ئەوەی لەکاتی یارییەکەی هەولێر و (قوەی جەوی) ڕوویدا- هێرشکردنه سەڕ هاندەڕانی هەولێر و زیان بە ئۆتۆمبێلەکانیان، به بەڕدبارانکردنیان و لێدانیان به دار لەبەڕدەم پۆلیسدا، وەک له ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان و گێڕانەوەی شایەتحاڵەکاندا دەڕدەکەوێت- ته نها ڕووداوێکی سەرپێی نییە له دوای یارییەکی تۆپی پێ، بەڵکو بابەتێکی جدییە و شایەنی سەرنجە.
کاتێک یارییەکی وەرزشی دەگۆڕێت لە بۆنەیەک بۆ هێرشکردنە سەر هاندەران بەهۆی هزری رەگەز پەرستی نەتەوەییەوە، ئیتر پرسەکە لە پرسێکی وەرزشی دەردەچێت، بەڵکو دەبێتە پرسێکی یاسا و دەوڵەت و هاووڵاتیبوون و ئاسایشی کۆمەڵگایەک. ئەوەی ڕوویدا، ئەگەر وردەکارییەکانی وەک ئەوەی لە فیدیۆ و شایەتحاڵەکاندا دەردەکەون، ناتوانرێت لە ژێر هیچ ناونیشانێکدا پاساویان بۆ بهێنرێتەوە: نەک بە ناوی هاندان، نە بە ناوی حەماسەتی وەرزشی، نە بە ناوی سۆز و نە بە ناوی کێبڕکێی نێوان یانەکان. هەرکەسێک هێرش بکاتە سەر هاندەرێک لەبەر ئەوەی کوردە، یان بەهۆی ناسنامەکەیەوە سوکایەتی پێبکات، نەک هەر هەولێر توڕە ناکات، بەڵکو هەموو کورد توڕە و سەغڵەت دەکات.
بەغدا لەوە گەورەترە. بەغدا سەر بە هیچ گروپ و مەزهەب و نەتەوە و هاندەرانی هیچ وەرزشێک نییە. بەغدا پایتەختی هەموو عێراقە، هەربۆیە هەر هێرشێکی ڕەگەزپەرستانە کە لەوێ ڕووبدات، نابێت وەک ڕووداوێکی تێپەڕبوو سەیر بکرێت کە دوای تەواوبوونی یارییەکە لەبیربکرێت.
عێراق وڵاتێکە کە چەندین نەتەوە و مەزهەب و کولتووری لەخۆدەگرێت. کورد و عەرەب و باقی پێکهاتەکانی گەلی عێراق هاوبەشن لەم نیشتمانەدا. هیچ گروپێک مافی ئەوەی نییە شەقامی عێراقی بکاتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی کینە یان بڵاوکردنەوەی ڕق و کینە. مەترسیدارترین شت لەم ڕووداوانەدا تەنها ئەو بەردە نییە کە فڕێ دەدرێت، ئەو ئۆتۆمبێلەی کە دەشکێت، یان ئەو هەوادارەی کە لێی دەدرێت، بەڵکو بیرۆکەی پشتەوەیە. ئەگەر لەسەر بنەمای کورد یان عەرەب بوون بێت و بە مامەڵەکردن لەگەڵ عێراقییەکان و ئەگەر پشتیوانی یانەیەکی وەرزشی ببێتە هۆکارێک بۆ دەستدرێژی و زەلیلکردن، دەیانەوێت ئەم وڵاتە بەرەو کوێ ببەین؟
ئەی ئەگەر لە کوردستان ئەمە ڕوویدابا؟
لێرەدا مافی خۆمانە ڕاشکاوانە بپرسین: ئەگەر هاندەرانی یانەیەکی عەرەبی عێراقی لە کوردستان هێرشێکی لەو شێوەیە بکرایە سەری، چی ڕووی دەدا؟ هاندەرانی عەرەب کە دێنە کوردستان بۆ بینینی یارییەکانی تیپەکانیان یان بۆ سەردانی شارەکانی، هەروەها گەشتیار و میوان لە هەموو عێراقەوە، دەرگا کراوە و پێشوازییەکی گەرم کاتی سەردانی کوردستان دەکەن، ئەمە چاکەیەک نییە بۆ ئەوان، بەڵکو ئەمە فەرهەنگی میوانداریی کوردە، ئەمەش سیفەتی گەلێکە کە دەزانێت بە ڕێزەوە مامەڵەکردن لەگەڵ مێوان بکات.
بۆیە نامانەوێت بەغدا بە وێنەیەکی جیاواز لەو عێراقە ببینین کە پێشبینی دەکەین، ئێمە نامانەوێت بەغدا شاری ڕق و کینە بێت. ئێمە نامانەوێت یاریگاکان ببنە گۆڕەپانی ڕەگەزپەرستی. وە نامانەوێت ناسنامەی نەتەوەیی ببێتە هۆکارێک بۆ هێرشکردنە سەر هاووڵاتییەکی دیکەی عێراقی.
بێدەنگی لە تاوانەکە مەترسیدارترە.
گەورەترین کێشە تەنها ئەوانە نییە کە هێرشەکەیان ئەنجامداوە، بەڵکو هەر بێدەنگییەک یان کەمتەرخەمییەک کە ڕێگە بە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە کارانە بدات، کاتێک کۆمەڵێک لە یاسا دەرچوو لەبەرچاوی تەواوی هێزە ئەمنییەکاندا هێرشیان بکەنە سەر هاندەرانی هەولێر، پرسیاری ڕەوای ئەوەیە: پۆلیس لە کوێ بوو؟ ئەرکی لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکانە بە ڕوونی وەڵام بدەنەوە، نەهێڵن بابەتەکە لەلایەن میدیاکانەوە بقۆزرێتەوە یان لەبیر بکرێت، یاسا تەنها لەکاتی شکاندنی لەلایەن هاوڵاتیاندا جێبەجێ ناکرێت، بەڵکو دەبێت هاوڵاتی بپارێزێت کاتێک هێرشی دەکرێتە سەری. ئەگەر عێراق بەڕاستی دەیەوێت دەوڵەتی دامەزراوەکان بنیات بنێت، ئەوا دەوڵەت پابەندە بەوەی نیشان بدات کە شەقام لە سەرووی یاساوە نییە، و گروپێکی لەو شێوە ناتوانن ئیرادەی خۆیان بەسەر دەوڵەتدا بسەپێنن.
پێویستە حکومەت بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بکات.
بەرپرسیارێتی لێرەدا لە ئەستۆی حکومەتی عێراقدایە، بەتایبەتی دەزگا ئەمنییەکان و پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەغدا، ئەوەی پێویستە لێدوانێکی گشتی نییە سەبارەت بە گرنگی و گیانی وەرزشی، بەڵکو بەدواداچوونێکی ڕوون و شەفافە بۆ ئەوەی ڕوویداوە، دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لە هێرشەکە، پشتڕاستکردنەوەی سەرجەم گرتە ڤیدیۆییەکان و ئیفادەی شایەتحاڵەکان، و لێپرسینەوە، بەپێی یاسا، هەموو ئەوانەی دەرکەوتووە کە تێوەگلاون.
ئەگەر هێرشەکە لەلایەن تاکێکەوە ئەنجامدرابێت، دەبێت تاوانبارەکە لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت. ئەگەر کردەوەیەکی دەستەجەمعی بووبێت، دەبێت لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت. ئەگەر هەڵەیەکی ئەمنی سەلمێنرا، دەبێت بەرپرسیارێتی ئەو هەڵەیەش دیاری بکرێت. دەوڵەتێکی بەهێز لە لێکۆڵینەوە ناترسێت، دەوڵەتێکی دادپەروەریش بەهۆی ناسنامە یان پەیوەندییەوە هێرشبەرێک ناپارێزێت.
با وەرزش نەبێتە سووتەمەنی ناکۆکی. تۆپی پێ، دەبێ عێراقییەکان یەکبخات نەک دابەشکردنیان. ئەو درێسەی هاندەرێک لەبەری دەکات، نایکاتە دوژمن، ئەو شارەی لێوە هاتووە، و هیچی لە کەسێکی دیکەی عێراقی کەمتر نییە.
هاندەرێکی کورد کە کەس ئەو ماف و توانایەی نییە سوکایەتی و هێرش بکەنە سەری، هەروەک چۆن عەرەب بوون، تورکمان بوون، یان لە هەر نەتەوەیەکی نابێت ببێتە ئامانجی ڕق و کینە.
ئێمە ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتییەکی گەورەتر دەبینەوە، لە یاریەک، و ڕووبەڕووی پرسیارێک دەبینەوە سەبارەت بە جۆری ئەو عێراقەی کە دەمانەوێت تێیدا بژین.
عێراقی هاووڵاتیبوون، یان عێراقی ڕق و کینە؟ عێراقی یاسا، یان عێراقی شەقام؟ عێراقی برایەتی، یان عێراقی هاندان دژی یەکدی؟ ئەمانە پرسیارین بەڵکو پرسیارن خۆیان دەسەپێنن کاتێک دەبینین هاووڵاتیانی عێراق بەهۆی ناسنامەکەیانەوە هێرشیان دەکرێتە سەر.
کورد لە عێراق میوان نییە.
گرنگە ئەمە بە ڕوونی بخەینەڕوو: کورد لە عێراق میوان نییە، هەروەک چۆن عەرەب میوان نییە لە کوردستان، بەڵکو کورد بوونی هەبووە لەو ناوچە پێش ئەو گەل و میللەتانەی دیکە بوونیان هەبێ.
ئەمە نیشتمانێکی هاوبەشە و مێژووەکەی لەلایەن هەموو پێکهاتەکانیەوە دروستکراوە. هەرکەسێک عێراقێکی بەهێز و سەقامگیری دەوێت، دەبێت لەوە تێبگات کە کەرامەت و شکۆی هاووڵاتییەکی کورد لە بەغدا کەرامەتی عێراقە،
ئێمە ناتوانین دەوڵەتێکی یەکگرتوو بە عەقڵیەتێکەوە بنیات بنێین کە ڕقی لە یەکێک لە پێکهاتەکانی بێت، هەروەها ناتوانین باسی یەکێتی نەتەوەیی بکەین لە کاتێکدا هەندێک ڕێگە بەخۆیان بدەن سوکایەتی بە هاوڵاتییەک بکەن بەهۆی نەژادییەوە.
دەبێت بەغدا لە سەرووی ڕق و کینە بێت. بەغدا شایەنی باشترە لەم وێنەیە، شایەنی ئەوەیە شارێک بێت کە هەمووان لە باوەش بگرێت، نەک شارێک کە هەوادارانی لە ناسنامەی خۆیان بترسن.
پۆلیس کە ئەرکی ئەوەیە هاوڵاتیان بپارێزێت، نەک تەنها لە تەنیشت بوەستێت و سەیری هێرشەکان بکات. وە حکومەت شایەنی ئەوەیە کە ئەم جۆرە ڕووداوانە وەک پرسێکی نیشتمانی مامەڵەی لەگەڵدا بکات نەک تەنها ڕووداوێکی وەرزشی.
نابێت هێرش بۆ سەر هاندەرانی هەولێر بێ سزا بمێنێتەوە، چونکە ڕق و کینەی ئەمڕۆ بەیای کاری زیاتری لێدەکەوێتەوە، ئەو بەردەی ئەمڕۆ بەسەر هەوادارێکی کورددا فڕێدراوە، دەکرێت سبەی ببێتە دیوار، ڕۆڵەکانی هەمان نەتەوە دابەش بکات.نابێت ڕێگە بدەین هیچ کەسێک ئەم دیوارە دروست بکات. بەغدا پایتەختی عێراقە، عێراقیش هی هەموو عێراقییەکانە.
کورد بەشێکی دانەبڕاوە لەم وڵاتە کەرامەت و مافی خۆی هەیە، هەروەک چۆن عەرەب و هەموو پێکهاتەکانی تری گەلی عێراق کەرامەت و مافی خۆیان هەیە.
بۆیە دەبێت پەیامەکە ڕوون بێت:
نەخێر بۆ ڕەگەزپەرستی.
نا بۆ ڕق و کینە.
نەخێر بۆ شەڕانگێزی
نەخێر بۆ بێ سزایی.
بەڵێ بۆ عێراقێک کە یاریگاکان ببنە شوێنی کێبڕکێ، شارەکان شوێنی پێکەوە ژیانن و یاساش لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە.
بەغدا شاری ئاشتییە... بۆیە مەیکەنە شاری ڕق و کینە.

شێرکۆ حەبیب