سیاسییەکی فاشیل و بازرگانێکی خۆفرۆش ..

سیاسییەکی فاشیل و بازرگانێکی خۆفرۆش ..

 

دەنگدان یەکێکە لە گرنگترین ماف و بەرپرسیارێتییە شارستانییەکانی هەر تاکێک ، بەڵام دەنگدانی نەزانانە بەبێ ئاگایی یان لەسەر بنەمای زانیاری هەڵە و دروشم و سۆزداری عەشایەری یان خزمایەتی و دۆستایەتی دەکرێت زیانی گەورە لە خودی خۆت و کۆمەڵگە و داهاتوی  ووڵات بدات  ..‌            
کاریگەریەکانی
*دەنگدان و بەشداریت لەهەڵبژاردنی لیستێک و کەسێکی متمانە پێکراو بۆ داهاتوی وڵات گرنگە ، دەنگدانت پێویستی بەلێکۆڵێنەوە و هەڵسەنگاندن و هۆشیاری و زانیاری ورد هەیە ، چونکە تۆ بەدەنگت داهاتوی کۆمەڵگا دیاری دەکەیت ، حکومڕانی خراپ لەڕێگەی دەنگەوە دەکرێت ڕاستبکرێتەوە یان هۆشداری بێت بۆ دەسەڵاتی فەرمان ڕەوا ، مروڤی ژیر و پەروەدە کراو لە کۆمەڵگای تەندروست دەزانێت چۆن دەنگ بدات ، لەبەر داهاتوی نەوەکانی پاراستنی نیشتمان و خۆشگوزەرانی و خزمەتگوزاری دەنگ دەدات ، لەبەر چاوگرتنی مێژوو ڕابردوو داهاتووی هەر لیست و حزبێک و کاندیدێک گرنکە بۆ ئەوەی دەنگی پێبدەی .
دروست بونی لیستێکی تاقینەکراوە و تازە دەبێت زانیاری وهەڵسەنگاندنت بۆی هەبێت ، دروشمەکانی کاریگەری نەبێت و فریوخواروی دروشم نەبیت ، سەرهەڵدانی نەوەی نوێی پاڵپشتکراو سپۆنسەر کراو و دەرکەوتنی کەسانی نوێ به ستایل و دروشمی جیاواز و بەپلانێکی ئامادەکراو ژەهراوی داڕێژراو ژێر بەژێر و تۆکمە کراو هاتە کایەی سیاسی .
بەخاوەنداری کەسێکی هەڵتۆقیو ئاست نزم و ڕاسپێردراو و پەروەردە نەکراو ، لە مێژوودا پێشینە و پەروەردەی نیشتمان پەروەری و سیاسی و نەتەوەی نەبووە ، ئەمە خۆی لە خۆیدا جێگای پرسیارە و مەترسیدارە .
بەکەڵک وەرگرتن لە خراپی بارودۆخی خەڵک ، بەدروشم و بانـــگەشەی باشـــــترکردنی ژیانی نەوەی نوێ و خۆشگوزەرانی و خزمەتگوزاری کۆمەڵگا دەستیان پێکرد ، بەڵام پەتی درۆ کورتە لە ئەستوریدا دەبچڕێت ، دروشمی بێکردار متمانە دروست ناکات و ناتگەیەنێتە ئەنجام و دەســـــەڵات .
لە کۆمەڵگەیەکدا ژێردەستەی بینیوە دەیان ساڵە خوێن بۆ ئازادی و سەربەخۆی دەڕێژێ نابێت کەسانی دروستکرا و بەرهەم هێنراو بەرپرسیارێتیان هەبێت و حکومڕانی و بەرپرسیارێتی بە کەسێکی فاشیل و بەکرێگیراو بێکردار و بێبایەخ و بێبنەما ناکرێت .
* لیستی نوێ نەحزبە نە بزوتنەوە ، بگرە نوسینگەیەکی کڕین و فرۆشتنی دەنگ بوو ، کڕین و فرۆشتن بە دەنگی خەڵکی هەژارو کەم دەرامەت لەم سەدەی عەقڵ و مەعریفەدا ، جێگەی سەرسوڕمانە کۆکرنەوەی دەنگێکی زۆر بە دەستی بازرگانێکی زۆرزان و فێڵباز و تاڵان فرۆش کردنی قازانجی زۆری هەبوو ، دەنگدەر بەدروشم غەڵەفا ، نەزانانە و بێبنەما دەنگیدا ، بازرگانێکی لێزان و شارەزا و چاوچنۆک بەپارەیەکی باش فرۆشتی و سوپاسی دەنگنەدەرانی نەکرد ، بگرە بێبایەخیش سەیری کردن ، بازرگانی و مامەڵەچی سەرمایەی زۆری دەسکەوت ، بەدەنگی سەدان هەزار کەس لەژێر ناوێکی نوێدا ،
بازرگانیەکی گەورە و یاری کردن بە عەقڵی میللەتێک بەکەسێکی بێ ئەزمون و ناسک ناکرێت ، دەکرێت شەرکی سیاسی و خاوەن پشکی زۆری لەپشتبێت .
دوژمنان هەوڵی زۆریان داوە هەزاران جۆر پلان و بەرنامەی ژەهراوی و داڕێژاویان تاقیکردۆتەوە ، تا گەنج و لاوی کورد لەژێر چەتری خیانەت و ناوێکدا کۆبکەنەوە بەڵام بێ ئەنجام بوون .
نمونەی زۆر هەن بەکرێگیراوان تاقی کراونەتەوە شکست خواردو بوون ،، داهاتویان نەبوە و کۆتاییان پێهاتووە ، ئەمڕۆ خەڵک نەک هەر متمانەی بە بەڵێنەکانی خۆفرۆشان نەماوە ، بەڵکو بێزارە لەو یارییە لەنێوان سیاسەت و بە بازاڕ کردنی دەنگدا کرا .
حزبێک یاخود بزوتنەوەیەک بیەوێت بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو بێتەوە کایەی سیاسی و هەڵبژاردن و ناو خەڵک و متمانەی پێبکرێتەوە دەبێت بەڵێنەکانی گرنتی کراوبێت سەقامگیربێت ، کاتێک تۆ بەڵێنی بێ‌ بنەما دەبەخشێتەوە دەنگی خەڵک دەفرۆشیت و ڕادەستی دەکەیت, ئیتر تۆ متمانە پێکراو دامەزراونیت ، دروشمی قەبەی شاخدار بەبێ کردار جێگەی بایەخ و متمانە و سیقە نیە ..
گرنتی و متمانە بۆ هەر کارێک گرنگە , بێمتمانەیی دەبێتە هۆی شێواندنی هەموو جومگەکانی کۆمەڵگا ، ئێوەی بازرگان بۆ قازانج و سەرمایەی زیاتر لەسەر حسابی جەستە و گیرفانی خەڵک و خەڵەتاندنیان و کۆکردنەوەی سەرمایەی زۆرتر پشت لە دروشمەکانتان دەکەن و ئاوڕ بۆ دواوە نادەنەوە ، ئێوە پیاوی کردارنین و کارو کردارتان نەبێت ، بەها و ئەخڵاقی کۆمەڵایەتیش هەڵنەگرن چ سودێکتان هەیە .
سەرەتا ترین مافەکانی دەنگدەر بەخەونێکیی خۆش دەرچوو ، متمانەی لە خۆڕابوون بەبێ زانیاری و پێشینە و بێبنەما ئەگەر گرنتیی کرداری لەپشت نەبێت بێ ئەنجام دەبێت .
بەڕێوبەرێکی گشتی کۆمپانیایەک بۆ بەڕێوبەری حزبێک..
کۆمپانیایەکی بازرگانی کارا بۆ ئاڵوگۆڕی دەنگ ، گرێبەستی لەگەڵ کاندیدەکانی هەبوو ، هەلی کاریان بۆ دەڕەخسێنێت تۆی دەنگدەر چ پەیوەندیەکت بەو گرێبەستەوە هەبوو .
، کۆمپانیای ناوبراو هیچ گرێبەستێکی بازرگانی یان پێشوەختەی لەگەڵ دەنگدەر نەبوو ، بۆیە هیچ دەنگدەرێک مافی نیە داواکاری هەبێت و هیچ داوایەک پێشکەش بکات ، چونکە نەزانانە دەنگت پێشکەش کردووە ، بەشداریت لە پرۆسەیەکی سیاسی ئازاد و سەربەخۆ بێ وشیاری و بیرکرنەوە لە پێش چاو نەگرتنی بنەما و پێشینەی سیاسی حزبی و کەسی دڵنیابە دەنگت لەبازاڕی ئازاد دا دەفرۆشرێت وەک فرۆشرا .
لای خاوەنی کۆمپانیای دەنگی نوێ ، دەنگی خەڵک کاڵایەکی کوالێتی بەرز و باش وگران بەها نەبوو چونکە ئاسان دەستی کەوت و هەڕاج و هەرزان فرۆش کرا .
بەڵام لای کڕیار دنگ زێڕە و عەیاری بەرزی هەیە و کوالێتیەکی زۆر باشی هەیە ، چونکە ساڵانێکە هەوڵ و خەوی پێوە دەبینێت دەستی پێی ناگا ..
کڕیار سوپاسی دەنگدەر ناکات ، چونکە کۆی دەنگدەر نرخیان لەسەر دانراوە ، کڕیار ئێستە خاوەندارێتی دەنگدەر و خاوەن دەنگ دەکات ..
کۆمپانیای بازرگانی دەنگ بەڕێوبەرەکەی زیرەکانە دەستی کرد بە خەڵەتاندن ، پێشینەی دزینی پشک و دەسبردن بۆ  ماڵی خەڵکی کاری لە پێشینەی بووە ، زۆر کات سەبەب و هۆکاری دروست کردنی قەیران بووە ، لەداهاتوو بەوریایی وشیاری دەنگ نەدەی دور نیە خۆت و خاکت پێشکەشی دوژمنان نەکرێت و هەرزان فرۆشی بکەن ....

Top