تێڕوانینی ئاینەکانی یەهودی ،مەسیحی ،ئیسلام بۆفەلسەفەی مێژوو

تێڕوانینی ئاینەکانی یەهودی ،مەسیحی ،ئیسلام بۆفەلسەفەی مێژوو


‎1_تێروانینی یەهودیەكان بۆفەلسەفەی مێژوو:
سروشتی مێژووی یەهودی ،توشی چەندین بەرەو پێشچون ودەستكاری كردن بووە،مێژوو لای یەهودییەكان دەست پێدەكات بەدروستكردنی ئادەم وە ژیانی رەخساندووە لەسەرزەوی بۆمرۆڤ هەروەكو لە (مەزامیر)هاتووە كەباوەڕبوون بەخوابنەمای سەرەكییە لەئاینی یەهودی ،خواهەمیشە ئامادەیە لەهەمووشوێنێك وكاتێكدابەواتایەكی تر(خوابزوینەری میژووە)كەمرۆڤ لەكات وشوێنی جیاداڕووداوەكان تۆمار دەكات كەبەویستی خوا هەمووكارەكانی مێژوو ئەنجام ئەدرێن هەروەكولەپەرتوكی پیرۆزهاتووە "كەمرۆڤەكان لەوڕۆژەداپاداشتی كردەوەكانی خۆیان وەردەگرن،كەلەوماوەیەداكردوویانە بەچاكەوخراپەوە یان ئەوەتا سزا دەدرێن وئەچنە دؤزەخ یان ئەوەتا پاداشت ئەكرێن وئەچنە بەهەشتەوە،چونكە ئازادیەكی تەواو هەیە لەجێبەجێكردنی فەرمانی خواوجێبەجێنەكردنی هەروەك لەچیرۆكی ئادەم وحەوا هاتووە،هەروەها باوەڕبوون بەرۆژی هەڵسانەوە ولێپرسینەوە سزادان لەرۆژی هەڵسانەوە قیامەت كەكۆتایی مێژووەلەلای ئاینی یەهودی ،هەروەكولەپەرتوكی (سفر دانیال)هاتووەكە مرۆڤەكان لەناو خاكەوە هەڵدەستنەوە بۆ ژیانی كۆتایی كە بەشێكیان لە ژیانی خۆش ئەژین وبەشێكی تریش بۆ شەرمەزاری هەتاهەتایی .
یەهودیەكان         خۆیان بەخاوەنی خوا ئەزانن وناوی خۆیان ناوە(میللەتی هەڵبژێراوی خوا)كەخوا هەموو میللەتانی تری دونیای بۆ خزمەتی ئەوان دروست كردووە میژوولەلای ئەوان بەدروست كردنی ئادەم وتاكۆتایی رۆژی دوایی بەردەوام دەبێت ئەم بۆچونەش لێكدانەوەی جیای بۆ دەكرێ كە مرۆڤه كان لە سەر هەڵەكانیان لەدونیا سزا نادرێن بەڵكو بۆرۆژی دواییە  ،دونیا ئیشكردنە بۆرۆژی دوایی تاقیكردنەوەی مرۆڤەكانە .
‎باوەڕی زوربەی یەهودییەكان وایە كە كۆتایی مێژوو نایە تاكومەسیح دەر دەكەویت ودەوڵەتێكی مەسیحی دروست نەكات بەرای ئەوان هێشتا مەسیح دەرنەكەوتووە بەڵام بەشێكی دیكەیان رایان وایە كەمەسیح لە جیهانێكی ترئەودەوڵەتە مەسیحیە دروست دەكات یان  لە ئەنجامی دادپەروەری و ئاشتی لەدەوڵەتەكەدا،لەو دەوڵەتە پەیدا دەبیت.
‎*دەربارەی مێژووی یەهودی پەیوەندی لەگەڵ مێژووی مرۆڤایەتیدابەشیكی ئەوان وای دەبینن ،ئەوان میللەتی هەڵبژیراوی خوان ،ئەگەر بێت وبەشیكی كەمیش لەسەر ئاینی یەهودی بمێننەوە ئەوان نوێنەرایەتی ئەوانی دیكەش دەكەن چونكە خوا ئەوانی هەڵبژاردووە كەنوێنەری خوابن لە سەرزەوی،كە ئەم پاداشتە تەنها دراوە بە یەهودییەكان كە میللەتی هەڵبژیردراوی خوابن بەم جۆرە میللەتی هەڵبژێردراوی خوا تەنها لە لای ئەوان كاریگەر نەبووە بەڵكو لە مێژووی مرۆڤایەتی بە شێوەیەكی گشتی كاریگەر بووە ،یەهودییەکان  بونەتە میللەتی هەڵبژیراوی خوابە رای خۆیان چونكە ئەوان مرۆڤایەتی رزگار دەكەن لە هەر رق و هەڕەشەیەک کەخوا لە مرۆڤایەتی دەگرێت.
‎*لە پەرتوكی پیرۆزدا هاتووە دەربارەی مێژووكە مێژوو خۆی دووبارە دەكاتەوە"هەرچی هەیە لەپێشداهەبوە هەموو دروسكردنێك پێشتردروست كراوە لە ژێر تیشكی رۆژشتێكی نوێ نیە"ئەمەش مانای ئەوەیە كە روداوەكانی مێژووخۆیان دوبارە دەكەنەوە بۆ نمونە میژووی مرۆڤایەتی لای هەموو لایەك سەرەتایەكی هەیەو هەروەها كۆتایەكەشی هەیە.
‎2-تێروانینی مەسیحیەكان بۆ فەلسەفەی مێژوو:
‎ئەگەر پێناسەیەك بۆ بیروبۆچونەكانی مەسیحی بكەین دەبینین كەلە
‎یەهودیەكانەوەبیروباوەڕیان نزیكەكەلەنێوان خواو جوڵانەوەی مێژوودایە كە مێژوو لە لای ئەوان دەست پێدەكات بەدروستكردنی ئادەم كۆتایی دێت بەهەڵسانەوەولێپرسینەوە،كەهەمووئاینەكان ئەم رایەیان هەیەوەكو باسكرا،دەكرێت بڵێن كە لایەنی سەرەكی لە كرداری مێژوودا گۆڕانی بەسەردا هاتووە لە بیر و باوەڕی مەسیحی، كە بیر و بۆچونی تایبەت بە خۆیان هەیە لە مێژووی مەسیحی و شوێنی ئەوان لەم ڕووداوە وەكو هەڵە كردن و تەجسید و قوربانی و هەڵسانەوە و گەڕانەوەی مەسیح لە لای هەموو ئایینەكان یەكبوونی خوا مەبەستە و ئەو هەموو كردارەكانی بەدەستە ،بەڵام لە ئایینی مەسیحی ئەم بیر و بۆچونە گۆڕا بۆ(باوك،كوڕ،روحی پیرۆز).
‎باوك _كە خوایە دروستكەری مرۆڤە كە ئەو لە هەموو كردارێكی مێژوویی ئامادەیی هەیە كە ڕوودەدات .
‎كوڕ(مەسیح) _هاتە سەر زەوی بۆ ئەوەی مێژوو بگەڕێنێتەوە بۆ ئەو شوێنە خوا ڕازییە پێی ،هەروەها هاتە سەر زەوی بۆ ئەوەی گوناهەكانی ئادەم ڕەشكاتەوە، لە لای ئەوان مێژوو لە وێوە دەست پێ دەكاتەوە .
‎ڕوحی پیرۆز (روح القدس) _گرنگی ئەدات بە كەنیسە بۆ ئەوەی نوێنەری خوا بن لە سەر زەوی ،هەتا ئەو كاتەی مەسیح ئەگەڕێتەوە روحی پیرۆز نوێنەرایەتی خوا دەكات لەسەر زەوی لە هەمان كاتدا كاروباری كەنیسە بەڕێوە دەبات ، لە لایەكی دیكەوە لە ئایینی مەسیحیدا خوا كوڕە تاقانەكەی دەنێرێ بۆ ئەوەی لێخۆشبوونی خوا و بەزەیی ببارێنێتە سەر زەوی ، بۆچونی مەسیحی لەگەڵ هاتنی مەسیح دەست پێ دەكات چونكە ئەو خۆی كردە قوربانی بۆ ئادەم  لەوێوە مێژووییەكی نوێ دەست پێدەكات كە خوا بە شێوەی مرۆڤ هاتە ناو مێژوو بۆ یەكەم جار ، هەندێ زانای مەسیحی مێژوو دابەشدەكەن بۆ دوو بەش :
‎1ـ لە ئادەم تاكو مەسیح .
‎2ـ لە دەركەوتنی مەسیح تاكو ڕۆژی هەڵسانەوە (قیامە).
‎وەكو دیارە دەركەوتنی مەسیح و بڵاوكردنەوەی ئایینەكەی بۆ هەموو خەڵكە بە گوێرەی بنەمای ئایینی مەسیحی كە چەند خاڵێكی گرنگ هەیە لە مێژوودا .
‎* دامەزراندنی كەنیسەو دەركردنی ڕێنماییەكانی ئاسمان و بانگەوازكردنی بۆ ئەوەی بە فرمانی خوا بكرێت بڵاوبكرێتەوە لەسەر زەوی ، كە دواتر كەنیسە كاری بووە بڵاوكردنەوەی ڕێنمایەكانی ئایینی ، ئامانجیش ئەوە بوو كە دەوڵەتی خوایی لەسەر زەوی دروست بكەن ، بەبوونی ڕۆحی پیرۆز كە خوای سێیەمە كە ئایینی مەسیحی بانگەوازی ئەوە دەكات كە پیاوانی كەنیسە پارێزگاری لە بانگەوازەكەی مەسیح دەكەن كاروباری كەنیسە بەڕێوە دەبەن .
‎* كۆتایی هێنانی ئەو سزایەی كە خوا لە ئادەمی گرتبوو كە ئەویش قوربانیدان بوو بە كوڕەكەی خۆی بۆ ئەوەی لە گوناهەكانی ئادەم خۆش ببێت .
‎* هەڵسانەوەی مەسیح دوای ئەوەی لە صەلیب درا لە ناو مردووەكان هەڵدەستێتەوە و دەچێت بۆ ئاسمان ، بۆ ئەوەی مرۆڤ هەست بەوە بكات كە زیندوبوونەوە بوونی هەیە، یەكێك لە قوتابییەكانی مەسیح پرسیار لە مەسیح دەكات دەربارەی ڕۆژی كۆتایی ئەویش دەڵێت:"ئەو ڕۆژە كەس نازانێت كەی دێت تەنانەت مەلائیكەتەكانی ئاسمانیش تەنیا باوك نەبێت كەس نایزانێت".بە لای زانایەكی ئایینی مەسیحییەوە (مێژووی گشتی شانۆیەكە دەقەكەی خوا نوسیویەتی و مرۆڤەكانیش كاراكتەرن). قدیس ئۆگستین (354ـ430ز) كە بەباوكی فەلسەفەی مێژوو دادەنرێت .

‎3 ـ تیڕوانینی ئاینی ئیسلام بۆ فەلسەفەی مێژوو:
‎   پێش هاتنی ئیسلام  عەرەب مێژوویان نەنوسیوەتەوە ،بۆیە    لەگەڵ هاتنی ئاینی ئیسلام مێژوونوسراوە بە (تەدوین)دەستی پێ كردتاكو دەگات بە وشیار كردنەوەونوسینەوەی مێژوو،كە نوسینی ژیانی پیغەمبەر زۆر گرنگ بووچونكە سەرچاوەی دووەمی ئیسلامە بۆیە نووسینی ژیان وقسەكانی بوونە بەشیكی مێژووكە لەدوای قورئان كار بە ژیانی ئەو دەكریت هەروەكولەقورئان هاتووە (وما اتاكم الرسل وفخذوةوما نهاكم فنتهو)هەر لەوكاتەداكەپیغەمبەر كۆچ دەكات بۆمەدینە رووداوەكان دەنووسرێن بەڵام بەشێوەیەكی هەرەمەكی هەروەها لە ئاینی ئیسلامیش مێژوولەئادەم دەست پێدەكات وەكو هەمووئاینەكانی دیكە بەرۆژی دوایی كۆتایی دێت.
‎هاتنی پێغەمبەری ئیسلام كۆتایی پیغەمبەرەكانەو تەواوكەری پەیامی پێغەمبەرەكانی دیكەشە،چونكە هەموویان بۆ یەك مەبەست هاتوون ئەویش راهێنانی خەڵكە لەسەركاروكردەوەی چاك كۆتایی میژوولەئاینی ئیسلام دونیا خراب دەبێت وئەوكات مرۆڤەكان زیندو ئەبنەوەو حسابیان لە گەڵ دەكریت هەروەها ئیسلام هانی شوێنكەوتووەكانی ئەدات كەلە ڕوداوەكانی قورئان پەند وەر بگرن(لقدكان في قصصيهم عبرة لاول الاباب).
مێژووی ئیسلام گرنگی دەدات بەبنەماكانی ئیسلام كە پێكهاتووە لە قورئان وسووننە كەبە م جۆرە باسی دەكات"مێژووی مرۆڤایەتی بەئادەم دەست پێدەكات وبەرۆژی دوایی كۆتایی دێت وبەچەندقۆناغێك تێپەر دەبێت،كەخوانێردراووپەیامبەری خۆی بۆمرۆڤەكان رەوانە دەكاوكۆتایی پەیامبەرەكانیش (محمد)دەبێت"هەروەهالەئاینی ئیسلام رێگای چاكە وخراپە دیاری كراوەومرۆڤ خۆی مێژووی خۆی دیاریدەكات كە ئایا كەسێك دەبێت بڕوای بەبنەماكانی ئاین دەبێت یاخود نەیبێت  ئەمەش لەرۆژی دوایی لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكرێت وپاداشتی چاكەكاران دەدرێت وسزای ئەوكەسانەش كە سەر پێچی كارن.
بە بۆچوونی  ئیسلام لە قورئان وسوننەتداهاتووە باوەڕبوون بە هەموو پێغەمبەرەكان ئەركێکی ئاینیەو دەبێ جێبەجێبكرێت لەمەوە بۆمان دەردەكەوێت كە مێژووی هەر میللەتێك بەستراوەتەوە بە باوەڕبوونی میللەتەكە بەپێغەمبەرەكەیان وجێبەجێكردنی بنەماكانی ئەو رێنماییانەی كەبۆیان هاتووەوەهەموومیللەتێك كاتێكی دیاری كراوی بۆ دیاریكراوەكەلەناوئەچێت ئینجا هەر میللەتێك لە كاتی خۆیدا جێبەجێدەكرێت نە پێش دەكەوێت و نەدوا دەكەوێت.

Top