باڵاترین ڕێزلێنانی جیهانی بۆ سەرۆک بارزانی

باڵاترین ڕێزلێنانی جیهانی بۆ سەرۆک بارزانی

 

لە جیهانێکدا کە ئاڵۆزی و ناکۆکییەکان باڵیان بەسەر ناوچەکەدا کێشاوە ، فەرهەنگی بەیەکەوەژیان و لێبوردەیی دەبێتە گەورەترین سەرمایەی نەتەوەیەک. کوردستان هەمیشە وەک پەناگە و نموونەیەکی درەوشاوەی تەبایی نێوان پێکهاتە جیاوازە ئایینی و نەتەوەییەکان ماوەتەوە ، ئەمەش بەرهەمی ڕوانگە و ڕابەرایەتییەکی دڵسۆزانەیە کە ئاشتیخوازی کردووەتە بنەمای ئەخلاقی و سیاسی.
بەخشینی نیشانی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی پاپای ڤاتیکان بە سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕێگەی کاردیناڵ لویس ساکۆوە ، جەختکردنەوەیەکی نێودەوڵەتییە لەسەر ئەو ڕۆڵە مێژووییەی کە سەرۆک بارزانی گێڕاویەتی لە پاراستنی مەسیحییەکان و سەرجەم پێکهاتەکانی تر. ئەم ڕێزلێنانە تەنیا خەڵاتێک نییە ، بەڵکو دانپێدانانێکی جیهانییە بەوەی کە ڕەفتار و کردەوەی مرۆڤدۆستانە پێوەری ڕاستەقینەی جیاکردنەوەی سەرکردە دڵسۆزەکانن.
لەلای خۆیەوە ، سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە ئەم شانازییە بۆ تەواوی گەلی کوردستان دەگەڕێتەوە کە خاوەنی فەرهەنگێکی دەوڵەمەندی ئاشتیخوازین. ئەم پەیامە جارێکی تر ئەوە دەسەلمێنێت کە کوردستان لە سایەی ئەم ڕوانگەیەدا هەمیشە بە نیشتمانی برایەتی ، ڕێزگرتن لە مرۆڤایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە دەمێنێتەوە.

 

باڵاترین ڕێزلێنانی جیهانی بۆ سەرۆک بارزانی
Top